بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ند پرایس وتی: ئەوەی کە لە چەند مانگی ڕابردوو سەبارەت بە ئێران باس کراوە پەیوەندی بەو هەنگاوانەوە هەیە کە بۆ دوورکەوتنەوە لە ڕێکەوتنی ناوەکی هەڵگیراوە و ئەمەش جێی نیگەرانی ئێمەیە.
ناوبراو وتی: لە ئێستادا بە ڕاوێژی کۆنگرێس تێڕوانینمان سەبارەت بە ئێران هەماهەنگ دەکەین تا لە گەڵ باشترین شانسی ئێمە یەک بگرێتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی: ئێمە بەردەوام داوا لە ئێران دەکەین بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی بگەڕێتەوە، ئێمە درێژە بەم ڕێگایە دەدەین لە بەر ئەوەی کە ڕێگای بەرەو دیپلۆماسی دەکاتەوە، ئێمە لە ڕاستیدا دەمانەوێت ڕێگای دیپلۆماسی ببڕین تا کێشەیەکی بەپەلە چارەسەر بکەین.
پرایس وتی: ئێمە بەیاننامەکانی تارانمان بیستووە، تەنیا ئەوەی دەتوانم بڵێم کە دەمانەوێت لە ئێستادا خۆمان لە دانوستانی ئاشکرا بەدوور بگرین.
وتیشی کە لە ئێستادا بژاردەکانی سەر مێز سەبارەت بە ئێران ئاشکرا ناکەین، سەرقاڵی ڕاوێژین لە گەڵ هاوپەیمانەکانمان تا لەوە دڵنیا بین کە بە یەک ئاراستەدا هەنگاو دەنێین و کاتێک بە تەواوی ئەمە مسۆگەر کرا، هەڵسووکەوت لە گەڵ ئێرانییەکان دەکەین./.