جام کوردی:
یه‌کێک له کۆیله‌کانی بن لادن ڕایگه‌یاندووه که به تێڕوانینی سه‌رکرده‌ی له‌ناوچووی قاعیده، هوستۆن جوانترین ژنێک بووه که حه‌زی لێ بووه و ناوبراو هه‌رده‌م له خولیاکانیدا داواکاری هاوسه‌رگیری له گه‌ڵ ئه‌م ئافره‌ته بووه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له که‌ناڵی ئه‌لعاله‌م، ” کۆلا بۆف ” که ماوه‌یه‌ک کۆیله‌ی مه‌ترسیدارترین تیرۆریستی جیهان بووه، له کتێبێک‌دا ڕایگه‌یاندووه که ئۆسامه بن لادن زۆر عاشقی ” ڤیتنی هوستۆن ” بووه و ته‌نانه‌ت هه‌وڵی کوشتنی براون، مێرده‌که‌شی داوه. کۆلا بۆف له کتێبی ژیاننامه‌که‌یدا که ساڵی 2006 بڵاو کرایه‌وه، ڕایگه‌یاندووه که بن لادن ویستی کوشتنی براونی داوه پێش ئه‌وه‌ی که هاوسه‌رگیری له گه‌ڵ هوستۆن بکات. بن لادن پێی وابووه که ئه‌مه جوانترین ئافره‌تی جیهانه و به نیاز بووه له نزیک شاری خارتۆم خانوویه‌کی بۆ بکڕێت.
به پێی ئه‌م کتێبه، بن لادن پێش ئه‌وه‌ی که ئاشکرای بکات که ده‌یه‌وێت هوستۆن بکاته هاوسه‌ری خۆی، ماریجوانای به‌کار ده‌هێنا. به وته‌ی ناوبراو، بن لادن له‌و بڕوایه‌دا بووه که هوستۆن له ڕاستیدا موسڵمان بووه، به‌ڵام به هۆی کاریگه‌ری کلتوری ئه‌مریکاوه له ئایینی خۆی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته‌وه.
بۆف که ڕه‌ش پێستێکه هه‌روه‌ها ده‌ڵێت بن لادن به‌رده‌وام به هۆی پرچهکانیهوه لۆمه‌ی کردووه و داوای ئه‌وه‌شی لێکردووه که خۆی وه‌ک هوستۆن لێ بکات.
ناوبراو ئه‌وه‌شی وتووه که له جانتا ده‌ستییه‌که‌ی بن لادن چه‌ندین وێنه‌ی هوستۆن و چه‌ندین ژماره له گۆڤاری پله‌ی بۆی هه‌بووه، به‌ڵام هیچ که‌س له ڕۆژئاوا ئه‌م وتانه‌ی پشتڕاست نه‌کردووه‌ته‌وه.