بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سیما سادات لاری ئەمڕۆ سێ شەممە دوایین ئامارەکانی تایبەت بە کۆرۆنای لە ئێران خستەڕوو و وتی کە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو 7 هەزار و 640 هەزار حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە و 697 کەس لەوان لە نەخۆشخانەکان کەوتوونەتە ژێر چاودێری وردی پزیشکی.
ناوبراو وتی: کۆی گشتی توشبووانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە یەک ملیۆن و 481 هەزار و 396 کەس.
لاری وتی: یەک ملیۆن و 266 هەزار و 518 توشبووی کۆرۆنا لە ئێران چارەسەریان وەرگرتووە و چاکبوونەتەوە و 3 هەزار و 762 توشبووی دیکە لە دۆخێکی مەترسیداری پزیشکیدان.
وتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی ئێران بە ئاماژە بە گیان لە دەستدانی 89 کەسی دیکە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو، وتی کە کۆی گشتی قوربانیانی ئەم پەتایە لە ئێران تا ئێستا گەیشتووەتە 58 هەزار و 625 کەس./.