بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی پێش دەستپێکردنی سەردانەکەی بۆ عێراق وتی: ئەم سەردانە لە سەر بانگهێشتی فەرمی فایەق زەیدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادی عێراق دەکرێت و لە گەڵ هەر یەک لە سەرۆک کۆمار، سەرۆک وەزیران و بەرپرسانی دیکەی عێراقیش کۆدەبمەوە.
ناوبراو وتی: ئێران لە گەڵ وڵاتی دۆست و دراوسێی عێراق لە بوارە جیاجیاکانی وەک سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئابوری و ڕۆشنبیری پەیوەندیی هەیە و دەتوانم بڵێم کە پەیوەندییەکانمان لە بواری ڕۆشنبیری لە گەڵ عێراق بەراورد بە وڵاتانی دیکە جیاوازییەکی زۆری هەیە.
سەرۆکی دەزگای دادی ئێران وتی کە هەوڵ دەدەین لەم سەردانەدا پەرە بە هاوکاری و پەیوەندییەکانی هەر دوو وڵات لە بواری یاسایی و دادوەریدا بدەین./.