بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەبیل عەزاوی وتی: لەو بڕوایەدام ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە وڵاتێک کە داگیرکراوە، لە بەرژەوەندی ئەو وڵاتەدا نییە.
ناوبراو وتی: مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەبێتە هۆکاری دەستێوەردانی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆی ئەو وڵاتە لە هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی پەرلەمان کە بڕیارە ئەمساڵ بەڕێوە بچێت.
ئەو شرۆڤەکارە سیاسییە وتی کە ئەگەر پرۆسەی هەڵبژاردنەکان بەڕێوە بچێت، ئەمریکییەکان کاریگەریی لە سەر دادەنێن و ئەمەش لە ئێستاوە بە دەستێوەردان و لێدوانی بەرپرسانی ئەمریکی دەستیپێکردووە.
نەبیل عەزاوی سەبارەت بە ئەگەری چاودێری هەڵبژاردنەکانی عێراق لە لایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە، وتی: ئەگەر ڕەزامەندی لە سەر چاودێریکردنی نێودەوڵەتی هەڵبژاردنەکان بدرێت، بە واتای ئەوە دەبێت کە نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئاشکرا دەستێوەردانی دەبێت و ئەمەش لە ئەنجامەکاندا خۆی پیشان دەدات.
بڕیارە هەڵبژاردی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق ڕۆژی 10 ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ بەڕێوە بچێت./.