جام کوردی | JAMEKURDI
هه‌ینی, حوزه‌یران 20, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home کەلتوری

کتێبی «تۆ ئەوەیت، گۆڕانکاریی میتافۆرە ئاینییەکان» بڵاوده‌کرێتەوە

جام کوردی - تۆ ئەوەیت، گۆڕانکاری میتافۆرە ئاینییەکان، لە نووسینی: جۆزیف کامبڵ و وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: سەڵاح حەسەن پاڵەوان، لە لایەن دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمەوە چاپ و بڵاوکرایەوە.

شوبات 6, 2021
in کەلتوری
A A
0

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوە لە ماڵی کتێبی کوردی، حەسەن پاڵەوان لە سەر کتێبەکە نوسیویەتی: ئەم کتێبەی کە دەیبینن یەکێکە لە کتێبەکانی ئەفسانەناس جۆزیف کامبڵ، لە دوو توێی خۆیدا بابەتێکی گرنگی کۆکردووەتەوە کە ئەویش میتافۆرە (قسەی بەمانا، کینایە، مانادار) لە نێو ئاینەکان، بەتایبەت گرنگییەکی زۆر دەدات بە بوونی ئەم میتافۆرانە لە نێو ئەفسانە و ئاین و شێوەی تێکەڵبوونیان لەگەڵ سیمبول و بەسەرهاتەکاندا. کتێبەکە باس لەوەش دەکات کە چۆن ئەفسانە ڕێچکەی خۆی بۆ نێو ئاینەکان دۆزیوەتەوە و بووەتە بابەتێکی واقیعی و دوور لە خەیاڵ و فەنتازیا. ئەم کتێبە لە کۆمەڵێ وتار و وانە و گفتوگۆی جۆزیف کامبڵ پێکدێت، لە هەمبەرییەکان و ئاین دەدوێ، سەرباری وردبوونەوەیەکی ناوازە لە کۆڵەکە گرنگەکانی ئەفسانە، زاراوە و باسەکانی ئاین لە هەمبەر ژیان و ئەندێشەی مرۆڤ لێکدەداتەوە، دووبارە چاوێک دەخشێنێ بە هەندێ لە پرسەکانی نەرێتی ئاینیی، بەتایبەت لە ئاینی مەسیحی و جوو، وەک ئاهەنگەکانی سەری ساڵ و لە دایکبوون و لە خاچدان و هەستانەوەی مەسیح و هەروەها ئەو سیمبول و ڕازانەی لە نێو ئەم دنیایەدا دێنە بەکارهێنان، پاشان وێنەکان لە بەردەم ئاوێنەی ئەفسانەدا دادەنێ و مانا توێکڵدارەکانی لێ هەڵدەماڵێت و ئەو مانایانەی هەزاران ساڵە لە پشتەوەی ئەفسانەوە خۆیان خزاندووەتە نێو ئاینەکان.
ئەو دەڵێ رۆژئاواییەکان ئەو شتەی زیاتر لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئایندا پێوەی دەناڵێن، ئەوەیە لە جیاتی ئەوەی وەک میتافۆر و مانا توێکڵدارەکان بڕواننە سیمبولی ئاینییان، بە شێوەیەکی مانای پڕ بە پێست شتەکانیان لێکداوەتەوە، کامبڵ پێی وایە نابێ وشە بە وشە و مانای فەرهەنگیانە تێکستەکانی ئاین شیبکرێتەوە، بەڵکو دەبێ بڕوانینە مانای پشتەوەی وشەکان، ئاماژەی وشەکان، ئەو توێکڵانەی دەوری وشەکانیان داوە.
بە پێی بۆچوونی جۆزیف کامبڵ، میتۆلۆلۆژیا بە یەک مانا ڕێک ئەو ئۆرگە گەورەی کڵێسا و ئەو ئاوازەیە کە دروستی دەکات، لە ڕێگەی نزیکەی سەد لوولەوە ئاوازەکان دێتەدەرێ ومۆسیقایەکی بێوێنە دەسازێنێ. دیارە ناونیشانی ئەم کتێبە لە دەستەواژەی (تۆ ئەوەیت)ی سانسکریتییەوە وەرگیراوە، واتە تۆ ئەو وێنەیە کە خۆت دەربارەی خۆت هەتە، نەک ئەو وێنەیەی چاوەکان و ئاوێنەکان پیشانت دەدەن، جۆزیف کامبڵ بەبێ سڵکردنەوە دەچێتە نێو وێڵگەکانی ژیانی ئاینی، لەوێدا ئەو ڕەمزوڕازانە دەدۆزێتەوە کە کرۆک و ڕۆحی ئەفسانە پێکدێنن و دزە دەکەنە نێو ئاینەکانەوە، بەمەش ناوەستێ زیاتر و زیاتر بەنێو قوڵایی ئاینەکانی تریشدا دەڕوات و لە دێرین زەمانەوە دەست پێ دەکات تا دەگاتە ژیانی مۆدێرن و ئاماژەکانی سەردەم لەگەڵ ئاین هاوبەرامبەر دەکات.
ئەم کتێبە دەکرێ بڵێین بۆ دوو جۆرە خوێنەر نووسراوە، سادەخوێنەران و دەستەبژێران، بابەتەکانی باس لە ژیانی سادە و سیمبولە سادەکان دەکات، بەڵام بە نێو مانا و سیمیۆلۆژیا و خوازیارەکانی ئاینیشدا شۆڕدەبێتەوە و هەندێ نموونەش لە کتێبەکانی خۆی (پاڵەوانی هەزارڕوو)، ( دەسەڵاتی ئەفسانە) و ( ژیان لە سایەبانی ئەفسانەدا) دەهێنێتەوە.
پاش پێشکەشکردنی پێشەکییەکە لە لایەن (ئاوگینس کەندەی) لەمەڕ لایەنە گرنگ و ڕوونەکانی بیرکردنەوە و تێفکڕینی جۆزیف کامبڵ، دەچینە نێو بەشی یەکەم ( میتافۆر و نهێنی ئاینی)، لەم بەشەدا نووسەر قسە لەسەر لایەنە گرنگەکانی مانای ئەفسانە دەکات، هەروەها رۆڵ و پلانی ئەفسانە لە دەستنیشانکردنی مەوداکانی بیرکردنەوەی مرۆڤ و نەخشە دیارەکانی لە ژیاندا، پاشان دێتە سەر باسکردنی میتافۆر و زمانی خۆجێی ئەفسانە. بەمەش ڕاناوەستێ هەندێ نموونەی زیندوو پێشکەش دەکات لەمەڕ چۆنیەتی لێکدانەوەی خەڵکی بۆ میتافۆرە هەمەچەشنەکانی نێو حەکایەت و باسە میتۆلۆژیییەکان. لە بەشی دووەم لە ئەزموونی نهێنی ئاینی، باس لە سیمبولیزم (نیشانەناسی) و ئەزموونی ئاینی دەکات، ئینجا دێتە سەر ئەزموونە شاراوەکانی نێو ئاین و ئەفسانە، لە بەشی سێیەمی ئەم کتێبە قسە لەسەر تێگەیشتنی ئێمە لەمەڕ خواوەند دەکات، هەروەها ئەو سیمبولانەی لە دەرەوەی زەمەن و شوێنن شیان دەکاتەوە، لە بەشی چوارەم قسە لەسەر ڕوانگە ئاینیەکان و ڕۆڵی ئایینناسی تەقلیدی دەکات. بەشێکی تەرخان کردووە بۆ لێکدانەوەی سیمبولەکانی نێو ئاینی مەسیحی و جوو هەر لەسەرەتای ئەو بەشەدا لێمان دەپرسێ: ئەو خوایەی تۆ دەیپەرستی چۆنە؟ بەم پرسیارەش دەمانباتەوە بۆ لای باوکی باوکان ئیبراهیمی یەکەمین پەیامبەری خوای ئاسمانی و یەکتاپەرستی، لەوێشدا ماناکانی بە پێغەمبەربوون و هەڵهاتن و یاخیبوون شیدەکاتەوە. لە دواین بەش پێش ئەوەی ئامادەکاری کتێبەکە چاوپێکەوتنێکی دوورودرێژی جۆزیف کامبڵ بڵاوبکاتەوە، کۆمەڵێ زاراوەی نێو ئاینەکانمان بۆ لێکدەداتەوە بە بەراوردکاری و دزەنیگای ورد بۆ مانا بنەڕەتی و ڕەسەنەکانی، بۆ نموونە ئاماژە بە (منداڵبوون لە پاکیزە) کات، واتە کرۆکی پرسی ئاینی مەسیحی ، چۆنییەتی گواستنەوەی ئەم بیرۆکەیە بۆ نێو ئاین، چ مانایەکی شارە لەو شێوە لەدایکبوونەدا هەیە، بە وردی نموونە و سیمبولەکانی ئەم لەدایکبوونە شیدەکاتەوە، وەک میتافۆر لێکدانەوەی بۆ دەکات، باسێکی وردیش لەسەر زاراوەکانی نێو تەورات دەکات: وەک ( ئەشکەوت) کە ئێمە لە قورئاندا (یاوەرانی ئەشکەوتمان) هەیە.. پاشان جەند باسێکی تر لەسەر کۆرپەڵە لە ئاینەکاندا و ڕۆڵیان لە بە سیمبولکردنی ڕووداوەکان، لەوێشەوە باسێکی قوڵی منداڵ دەکات کە ڕۆڵی مامۆستا دەبینێ، وەک بودا لە بودیزم و یوسف کاتێ بە منداڵی پێشبینی گۆڕانکارییەکانی ژیان و گەردوون دەکات، هەروەها لە خاچدانی مەسیح و مەرگ وهەستانەوەی لە ڕوانگەی شتنەوەی گوناهەکانی مرۆڤ و قوربانیدان بۆ کەفارەتکردن دەبێتە باسێکی تری نێو ئەم کتێبە. ڕەمزەکانی خیانەتی ئاینی شیدەکاتەوە، یەهودا بە نموونە دەهێنێتەوە، هەروەها لە ئاستی (ئاخر زەمان، پەسڵان) دەوەستێ و بە ڕوانگەیەکی میتافۆرییانە تەماشای دەکات، بە جۆرێ لە نوێبونەوەی گەردوون و ژیان لێکی دەداتەوە.
کۆتایی/.

Previous Post

“گوڵ نسا” لە کوردستانەوە دوو خەڵاتی نێودەوڵەتی دیکەی مسۆگەر کرد

Next Post

فیلمەکانی مانا پاک سرشت و بێهراد ساحبقەرانی لە ئەمریکا نمایش دەکرێن

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات
کەلتوری

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

حوزه‌یران 4, 2025
‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە
کەلتوری

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

حوزه‌یران 4, 2025
کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کەلتوری

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

ئایار 30, 2025
خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە
کەلتوری

خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە

ئایار 27, 2025
پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا
کەلتوری

پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا

ئایار 24, 2025
بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات
کەلتوری

بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات

ئایار 10, 2025
Next Post
فیلمەکانی مانا پاک سرشت و بێهراد ساحبقەرانی لە ئەمریکا نمایش دەکرێن

فیلمەکانی مانا پاک سرشت و بێهراد ساحبقەرانی لە ئەمریکا نمایش دەکرێن

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020