بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەسعود حەیدەر ڕایگەیاندووە کە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2014 تا ئێستا گەیشتووەتە 60 ترلیۆن و حکومەتی بەغدا تەنیا 11 ترلیۆن دیناری تەرخان کردووە.
ئەو ڕاوێژکارەی مەسعود بارزانی هەروەها ڕایگەیاندووە کە ناکرێت دۆسیەی نەوتی هەرێمی کوردستان بە تەواوی لە لایەن حکومەتی ناوەندەوە بەڕێوە ببرێت.
ڕاشیگەیاندووە کە گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان کەمترە لە ناوچەکانی دیکەی عێراق./.