جام کوردی:
له ئێستادا به ته‌واوی ڕوون بووه‌ته‌وه که ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا هه‌ڵوێستی خۆیی له به‌رامبه‌ر سوریا گۆڕیوه. پاش پێنج ساڵ هه‌ڵوێستی ڕۆخێنه‌ر و ته‌نانه‌ت پشتیوانی ناڕاسته‌وخۆ له تیرۆریستان که بوو به هۆی پێکهێنانی داعش و به‌ره‌ی نوسره، له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا واشنتن ده‌یه‌وێت به‌ره‌و نزیکبوونه‌وه له تاران و مۆسکۆ بڕوات و هه‌ڵوێستێکی هاوشێوه‌ی سه‌باره‌ت به قه‌یرانی سوریا هه‌بێت. ئه‌گه‌رچی واشنتن به ڕوونی ئه‌وه‌ی ڕانه‌گه‌یاندووه که چیدی خوازیاری لادانی ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات نییه و یان به هۆی گرووپه تیرۆریستییه‌کانه‌وه پاڵپشتی له ماونه‌وه‌ی ئه‌سه‌د ده‌کات، به‌ڵام هه‌ڵوێسته‌کانی ئه‌م دواییه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا وا پیشان ده‌دات که ده‌زگای دیپلۆماسی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان له چاره‌سه‌ری ئێران نزیک بووه‌ته‌وه و له ئێستاشدا هه‌وڵ ده‌دات گه‌ڵاڵه‌ی ئێران له لایه‌ن گرووپه‌کانی ناسراو به ئۆپۆزسیۆنی سوریا وه‌ربگیردرێت، ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه‌ی که جه‌خت له سه‌ر ڕێکه‌وتنی چوار خاڵی ڤییه‌نا ده‌کاته‌وه. ڕۆژنامه‌ی الحیات چاپی له‌نده‌ن ده‌نووسێت: ڕیاز حجاب ڕایگه‌یاندووه که جۆن کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا پێشنیاری وه‌های داوه که له ڕاستیدا قاپێکی ژه‌هراوینه که به ئۆپۆزسیۆنی سوریا ده‌درێت. کێری له سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ڕیاز له گه‌ڵ چه‌ندین سه‌رکرده‌ی ئۆپۆزسیۆنی سوریا به تایبه‌ت حجاب کۆبووه و داوای له‌وان کردووه که نابێت به بیرۆکه‌ی پێش مه‌رجه‌وه به دانوستانه‌کان بڕوانن و ڕه‌زامه‌ندی له سه‌ر ئه‌و ڕێکه‌وتنه ده‌ببڕن که له نێوان ڕووسیا و ئه‌مریکادا هه‌یه و هه‌ر له سه‌ر بنه‌مای ئه‌م ڕێکه‌وتنه دانوستانه‌کانی ژنێڤ به‌ره‌و پێش ببه‌ن یان له چاوه‌ڕوانی پچڕانی سه‌رجه‌م پشتیوانییه‌کانی واشنتن له خۆیان بن. ڕیاز حجاب، سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووتری حکومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د بووه که له به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی 10 ملیۆن دۆلاری حکومه‌تی قه‌ته‌ر چووه ڕیزی گرووپه‌کانی دژبه‌ری ئه‌سه‌د و له ئێستادا سه‌رکردایه‌تی دانوستانه‌کانی گرووپه‌کانی ئۆپۆزسیۆن له گه‌ڵ وڵاتانی ڕۆژئاوا و عه‌ره‌بی ده‌کات.
ڕۆژنامه‌ی الحیات سه‌باره‌ت به پێشنیاره‌کانی کێری بۆ ئۆپۆزسیۆنی سوریا ده‌نووسێت: له‌م پێشنیارانه‌دا نه‌ک ته‌نیا باسی ڕۆیشتنی به‌شار ئه‌سه‌د له کورسی ده‌سه‌ڵات نه‌کراوه، به‌ڵکوو ئه‌و ده‌توانێت له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌دا به‌شداری بکات که بڕیاره بخرێته چوارچێوه‌ی وتووێژه‌کان و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان له سه‌ری بگه‌نه ڕێکه‌وتن. هه‌روه‌ها چیدی وه‌ک جاران ماوه‌یه‌کی دیاریکراو بۆ لادانی به‌شار ئه‌سه‌د له کورسی سه‌رۆکایه‌تی سوریا له ئارادا نییه. ده‌ستووری سوریا گۆڕینی به‌سه‌ردا دێت به‌ڵام نه‌ک به‌و شێوازه‌ی که گرووپه‌کانی ئۆپۆزسیۆن ده‌یانه‌وێت، به‌ڵکوو چاکسازی له ده‌ستوور به ته‌نیا بۆ دابین کردنی به‌ستێنی پێویست له پێناو به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کاندایه. کێری هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه که چیدی قۆناغی ڕاگوزه‌ر له ئارادا نییه و ئه‌وه‌ی که باسی لێ ده‌کرێت به‌شداری گرووپه‌کانی ئۆپۆزسیۆنه که به‌شار ئه‌سه‌دیش تێیدا به‌شدار ده‌بێت. به پێی ڕاپۆرتی الحیات، ڕیاز حجاب به یاوه‌رانی له شاندی ئۆپۆزسیۆنی سوریای ڕاگه‌یاندووه که ئه‌وه‌ی که کێری پێشنیاری کردووه وه‌ک قاپێکی ژه‌هراوییه که یان ئه‌م پرۆژه‌یه قبووڵ بکه‌ین یان پشتیوانییه‌کانی ئه‌مریکا کۆتای‌یان پێ دێت.
کێری ته‌نانه‌ت دژایه‌تی ئه‌م داواکارییه‌ی ئۆپۆزسیۆنیشی کردووه که هێرشه ئاسمانییه‌کانی ڕووسیا بوه‌ستێندرێت و کۆتایی به پێشڕه‌وییه‌کانی سوپای سوریا بهێندرێت، گرووپه‌کانی ئۆپۆزسیۆن ئه‌مانه‌ی به پێش مه‌رجی به‌شداری له دانوستانه‌کانی ژنێڤ 3 دانابوو که وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕه‌تی کردووه‌ته‌وه.
ئه‌و وه‌فده‌ی که له ڕیاز له گه‌ڵ کێری کۆبووه‌ته‌وه، پێکهاتبوو له: ڕیاز حجاب، سالم المسلط، سه‌فوان عه‌کاش، عه‌بدولحه‌کیم به‌شار و محه‌ممه‌د عه‌لووش له جیش الاسلام. جیش الاسلام به‌یعه‌تی به قاعیده داوه و به‌ره‌ی نوسره به لقێکی داده‌نرێت که له لایه‌ن عه‌ره‌بستان، قه‌ته‌ر و تورکیا پشتیوانی ده‌کرێت. عه‌لووش له که‌سایه‌تییه نزیکه‌کانی سه‌ر به ئیخوان موسلمینه و ده‌وترێت ئه‌ندامی ئیخوانییه‌کانه له به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆنی سوریا. له‌و چاوپێکه‌وتنه‌دا، کێری به ڕاشکاوانه ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندبوو که له گه‌ڵ لاوڕۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا گه‌یشتووه‌ته ڕێکه‌وتن که له کۆنفرانسی ژنێڤ و پاش ئه‌وه‌ش سه‌باره‌ت به پێکهێنانی حکومه‌تێک به به‌شداری به‌شار ئه‌سه‌د و به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێک که ئه‌سه‌د تێیدا به‌شدار بێت وتووێژ کراوه و کاریشی له سه‌ر ده‌کرێت. ناوبراو جه‌ختی کردووه‌ته‌وه که بڕیارنامه‌ی ژماره 2254ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش که له مانگی ڕابردوو به پێی گه‌ڵاڵه چوار خاڵییه‌که‌ی ئێران ده‌رکراوه، بنه‌مای کارپێکردن ده‌بێت. به پێی ئه‌م بڕیارنامه‌یه پێویسته ده‌ستبه‌جێ ئاگربه‌ست له سوریا ڕابگه‌ێندرێت و حکومه‌تێکی یه‌کێتی نیشتمانی به به‌شداری سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان به تایبه‌ت به‌شار ئه‌سه‌د پێک بهێندرێت. هه‌روه‌ها کێری داوای له وه‌فدی ئۆپۆزسیۆن کردووه که ساڵح موسلیم هاوسه‌رۆکی پارتی یه‌کێتی دیمۆکراتی کوردی سوریا که هێزه‌کانی به تاکه هێزی دژبه‌ری داعش له به‌ره‌ی نه‌یارانی سوریا داده‌نرێن و هه‌روه‌ها هه‌یسه‌م مه‌ناع، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی دیمۆکراتیکی سوریا و قه‌دری جه‌میل، سه‌رۆکی به‌ره‌ی نیشتمانی ئازادی و گۆڕان بخرێنه ڕیزی شاندی دانوستانکاری ئۆپۆزسیۆنی سوریا. کێری ڕایگه‌یاندووه که ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزسیۆن ئاماده‌ی بانگهێشت کردنی ئه‌وان نین، لانیکه‌م موڵه‌تی ئه‌وه بده‌ن که دیمیستورا نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری سوریا ئه‌م که‌سانه وه‌ک ڕاوێژکار و پسپۆڕ بانگهێشتی ژنێڤ 3 بکات. ئه‌م پێشنیاره له لایه‌ن شانده‌که‌ی ئۆپۆزسیۆنی سوریا دژایه‌تی کراوه و ڕایانگه‌یاندووه که ئه‌گه‌ری زیادبوونی که‌سانی دیکه له ڕیزی شاندی دانوستانکاری ئۆپۆزسیۆن نه‌ماوه. هه‌یسه‌م مه‌ناع له‌و که‌سانه‌یه که هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دژایه‌تی کرده‌وه‌ی چه‌کدارانه‌ی به‌رامبه‌ر به حکومه‌تی ئه‌سه‌د ده‌کرد و ڕێگایه‌کی دیکه‌ی هه‌ڵبژارد و ڕایگه‌یاند که هه‌ڵسووکه‌وتی ئه‌وان له دژایه‌تی کردنی به‌شار ئه‌سه‌د قبووڵ ناکات. ناوبراو له لایه‌ن ئێران و ڕووسیاوه پاڵپشتی ده‌کرێت و چه‌ندین جار سه‌ردانی تاران و مۆسکۆی کردووه. مۆسکۆ ڕایگه‌یاندووه که مه‌ناع به سه‌رۆکی شاندی دانوستانکاری سوریا ده‌زانێت و پاڵپشتی لێ ده‌کات. مه‌به‌ستی سوریا شاندێکه که پێکهاتووه له قه‌دری جه‌میل و ساڵح موسلیم و له گه‌ڵ هه‌یسه‌م مه‌ناع هاوکاری ده‌که‌ن.
پاش ئه‌وه‌ی که کێری کۆتایی به کۆبوونه‌وه‌ی له گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنی سوریا هێنا و ڕیازی به جێ هێشت، ئاڵۆزی که‌وته ڕیزی ئه‌ندامانی شاندی ئۆپۆزسیۆن. عه‌ره‌بستان و تورکیا نیگه‌رانی خۆیانیان سه‌باره‌ت به پێشنیاره‌کانی جۆن کێری نه‌شاردووه‌ته‌وه. ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا به که‌ناڵی cnnی ڕاگه‌یاندووه: به بۆچوونی سوریا، جیاوازییه‌ک له نێو کوردان نییه و وه‌ک چۆن ئه‌نکه‌ره په‌که‌که به گرووپێکی تیرۆریستی ناو ده‌بات، یه‌په‌گه‌ش به هه‌مان شێواز گرووپێکی تیرۆریستییه. ناوبراو به‌شداری نوێنه‌ری کوردان له کۆنفرانسی ژنێڤ به کاره‌سات ناو ده‌بات و ڕایگه‌یاندووه که کۆمه‌ڵگای جیهانی به‌م کاره تووشی هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره ده‌بێت. عه‌ره‌بستانیش له‌وه‌ی که کێری به‌م پێشنیارانه‌وه هاتووه‌ته ڕیاز، نیگه‌رانه. به‌رپرسانی ڕیاز له کاتێکدا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بوون که وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا پاش جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی دڵنه‌وایی له‌وان بکات، له ئێستادا که ده‌بینن ئامانجه‌کانی تاران له لێدوانه‌کانی کێری خۆنوێنی ده‌کات هه‌ست به دۆڕاوی ده‌که‌ن. پاش کۆتایی کۆبوونه‌وه‌که‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا و نه‌یارانی سوریا، چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌ی ناوخۆیی له نێوان گرووپه‌کانی ئۆپۆزسیۆن ئه‌نجام دراوه، ئه‌وان له کۆبوونه‌وه‌کانیان چه‌ندین سیناریۆیان تاوتوێ کردووه که سێ سیناریۆ له هه‌موویان گرنگترن.
یه‌که‌م: پچڕانی وتووێژه‌کانی ژنێڤ و پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتووه دژ به داواکارییه‌کانی واشنتن و مۆسکۆ.
دووه‌م: به‌شداری له کۆنفرانسی ژنێڤ، به‌ڵام به هه‌ڵوێستی توند که دانوستانه‌کان به‌ره‌و شکست هێنان ببات.
سێهه‌م: ڕه‌ت کردنه‌وه‌ی هه‌ر چه‌شنه دانوستان و وتووێژێکی سیاسی و ڕاگه‌یاندنی شه‌ڕێکی هه‌مه‌لایه‌نه دژ به به‌شار ئه‌سه‌د، ڕووسیا و ئێران و هه‌ڵبژاردنی فه‌رمی شێوازی شه‌ڕی سه‌ربازی.
به‌رپرسانی ڕۆژئاوا ئامۆژگاری ئه‌وه‌یان به گرووپه‌کانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا داوه که له هه‌ر چه‌شنه هه‌ڵوێستێکی نه‌شیاو خۆیان به دوور بگرن، له به‌ر ئه‌وه‌ی که وه‌ها هه‌ل و مه‌رجێک به مانای ته‌واوبوونی پشتیوانی له‌وان ده‌بێت. جۆن کێری و به‌رپرسانی دیکه‌ی ڕۆژئاوا، هۆشداری ئه‌وه‌یان داوه‌ته ئه‌نکه‌ره، ڕیاز و گرووپه‌کانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا که له ئه‌گه‌ری شکستی هه‌وڵه‌کانی دیمیستورا، کاردانه‌وه‌ی توندیان ده‌بێت.