جام کوردی:
سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ئه‌وه‌یان ڕاگه‌یاندووه که شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات له عه‌ره‌بستان له نێوان شازاده‌کانی ئه‌و وڵاته به مه‌به‌ستی داگیرکردنی کورسی پاشایه‌تی به‌هێزتر بووه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ماڵپه‌ڕی الیمن الیوم له سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌کانی ئاگادار ڕایگه‌یاندووه: ژماره‌یه‌ک له که‌سانی نزیک له عه‌بدووڵا بن عه‌بدولعه‌زیز دژایه‌تی خۆیان له گه‌ڵ سیاسه‌ته‌کانی مه‌لیک سه‌لمان و کوڕه‌که‌ی له شه‌ڕی دژ به یه‌مه‌ن ڕاگه‌یاندووه و هه‌وڵێکیان ده‌ستپێکردووه تا کۆتایی به‌م شه‌ڕه بێنن و ڕێگری له زیانه‌کانی ڕیاز بکه‌ن.
ئه‌م هه‌وڵانه‌ش له کاتێکدایه که یه‌ک ساڵ به سه‌ر پاشایه‌تی سه‌لمان تێپه‌ڕ ده‌بێت و ناوبراو که‌سانێکی زۆری له سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌بستاندا به لاوه ناوه و کوڕه‌که‌ی وه‌ک جێگری دووه‌می پاشا ده‌ستنیشان کردووه تا به‌ستێنی گه‌یشتنی به ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی دابین بکات. سه‌رچاوه‌کانی ئاگادار ڕایانگه‌یاندووه که هه‌وڵێکی زۆر له نێو ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌ره‌بستان له ئارادایه که سه‌لمان له کورسی ده‌سه‌ڵات نه‌مێنێت و هه‌ندێک ده‌یانه‌وێت ئه‌حمه‌د بن عه‌بدولعزیز وه‌ک پاشای داهاتوو حوکمی عه‌ره‌بستان بکات.
له هه‌مان کاتدا هه‌واڵی دیکه ئه‌وه‌یه که گرووپێکی دیکه‌ی شازاده‌کان هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن محه‌ممه‌د بن سه‌لمان وه‌ک جێگری دووه‌می سه‌رۆک وه‌زیران و وه‌زیری به‌رگری و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی کاروباری ئابوری و گه‌شه‌پێدان چالاکی بکات. ئه‌م که‌سانه هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن قه‌ته‌ر وه‌ک نموونه‌یه‌ک به کار بێنن و به‌ستێنی پاشایه‌تی محه‌ممه‌د بن سه‌لمان دابین بکه‌ن.