بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەوتەمین مێهرەجانی مۆسیقای کوردی ڕەشەمەی ئەمساڵ لە سنەی ناوەندی پارێزگای کوردستان بەڕێوە دەچێت.
بە هۆی تەشەنەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و نەبوونی دۆخێکی شیاو بۆ بەشداری لە تاقی کردنەوەکانی ئەم مێهرەجانە، بەشداربووان تا 25ی ڕێبەندان دەرفەتیان هەیە بەرهەمەکانیان بە شێوەی سی دی بۆ نووسینگەی مێهرەجانەکە بنێرن.
پاش لێکدانەوەی بەرهەمەکان لە لایەن لێژنەی داوەرانەوە، کۆتایی مێهرەجانەکە بە ڕێز گرتن لە براوەکان، 6ی ڕەشەمە بەڕێوە دەچێت.
کۆتایی/.