جام کوردی:
مێژووی په‌یوه‌ندی و هاوکاری نێوان دوو گه‌لی گه‌وره‌ی ئێران و فه‌رانسه بۆ زیاتر له 6 سه‌ده‌ی پێش ده‌گه‌ڕێته‌وه. یه‌که‌م خاڵی په‌یوه‌ندی نێوان دوو وڵات له ساڵی 670ی کۆچی هه‌تاوی بووه و پاش چه‌ندین سه‌ده له ساڵه‌کانی 1085 و 1094ی کۆچی هه‌تاوی به‌رامبه‌ر به 1706 و 1715ی زایینی به ده‌ستنیشان کردنی نوێنه‌رانی تایبه‌ت له نێوان دوو وڵات، په‌یوه‌ندی نێوان ئێران و فه‌رانسه شێوازێکی فه‌رمیی به خۆوه گرت.
پاش تێپه‌ڕبوونی سێ سه‌ده به سه‌ر په‌یوه‌ندییه فه‌رمییه‌کانی نێوان دوو وڵات، چوارشه‌ممه و پێنج شه‌ممه‌ی ڕابردوو سه‌ردانی فه‌رمی سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێرانمان بۆ وڵاتی فه‌رانسه بینی. به هۆی هاوکاری و تێڕوانینی ئه‌رێنی دوو گه‌لی گه‌وره و کلتورێکی ده‌وڵه‌مه‌ند و چاوه‌ڕوانی ئه‌وان بۆ گه‌شه‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌کان که کاریگه‌ریی له مانه‌وه‌ی دامه‌زرێنه‌ری گه‌وره‌ی شۆڕشی ئیسلامی ئێران له وڵاتی فه‌رانسه وه‌رگرتووه، ئاستی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان تاران و پاریس له چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوو تووشی هه‌ڵکشان و داکشانی زۆر بووه‌ته‌وه و به داخه‌وه له ده‌رفه‌ت و ده‌فرایه‌تییه‌کانی به‌رده‌م له پێناو گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کان که‌ڵک وه‌رنه‌گیراوه. به‌ده‌ر له‌مه‌ش، پڕوپاگه‌نده‌ی زۆر سه‌باره‌ت به چالاکییه ناوه‌کییه‌کانی ئێران و ڕه‌وتی نادادپه‌روه‌رانه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌م پێناوه‌دا بووه هۆی ئه‌وه‌ی که کاریگه‌ری نه‌رێنی زیاتر له سه‌ر په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌کانی نێوانمان دابنێت.
به‌ڵام خۆشبه‌ختانه له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوو سه‌ردانی وه‌فده پارله‌مانی و سیاسییه‌کان زیاتر بووه و به‌ستێنی لێک تێگه‌یشتن و هاوکاری زیاتری دابین کرد. پاش سه‌ردانی فه‌رمی سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی بۆ فه‌رانسه له خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی 1393ی کۆچی هه‌تاوی، بۆ یه‌که‌م جار پاش سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران که به ئامانجی پته‌وبوونی په‌یوه‌ندییه پارله‌مانییه‌کان ئه‌نجام درا و دواتر، سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پاریس، په‌یوه‌ندییه‌کان خێرایی زۆرتریان به خۆوه بینی.
به‌ده‌ر له‌مه‌ش، چاوپێکه‌وتنی نێوان هه‌ر دوو سه‌رۆک کۆماری فه‌رانسه و ئێران له نیۆیۆرک له ساڵی ڕابردوو و له په‌راوێزی دانیشتنی ساڵانه‌ی کۆڕی گشتی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کاریگه‌ری ئه‌رێنیی له سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان دوو وڵات هه‌بووه.
پاش واژۆبوونی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی له پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵی کۆچی هه‌تاوی، یه‌که‌م سه‌ردانی فه‌رمی فابیۆس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌رانسه بۆ تاران ئه‌نجام درا که بوو به هۆکاری ئه‌وه‌ی که په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان تاران و پاریس به‌ره‌و قۆناغێکی نوێ هان بدرێت. پاش سه‌ردانی شاندێکی باڵای ئابوری فه‌رانسه به سه‌رۆکایه‌تی وته‌بێژی حکومه‌ت و وه‌زیری کشتووکاڵ و هاوڕێیه‌تی سکرتێری حکومه‌ت و به‌رپرسی بازرگانی ده‌ره‌کی و گه‌شتیاری ئه‌م وڵاته که پێکهاتبوو له 130 که‌س له به‌ڕێوه‌به‌ران و به‌رپرسانی کۆمپانیاکانی فه‌رانسه و هه‌روه‌ها یه‌که‌م سه‌ردانی فه‌رمی سه‌رۆکی سینای فه‌رانسه بۆ تاران، به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی په‌یوه‌ندییه‌کانمان بینی که جێی گرنگی و بایه‌خ ده‌بێت.
له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردووش، به‌رپرسانی باڵای فه‌رانسه به دوور گرتن له شێوازی هه‌ڵسووکه‌وتی ڕابردوویان سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی ناوه‌کی ئێران، خوازیاری خۆیان سه‌باره‌ت به پته‌وبوونی په‌یوه‌ندییه‌کان پیشان دا و به تێگه‌یشتن له پێگه و کاریگه‌ری ئێران له ناوچه‌که‌دا، داوای به‌شداری کارای تارانیان له چاره‌سه‌ربوونی کێشه و گرفته‌کانی ناوچه کردووه و ئه‌مه‌ش به مانای گه‌یشتنی په‌یوه‌ندییه‌کانه به قۆناغێکی نوێ و له چوارچێوه‌ی گرنگی ڕۆڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له هاوکێشه‌کانی ناوچه‌که خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌کرێت. پاش واژۆکردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی و جێبه‌جێ کردنی ئه‌م ڕووداوه گرنگه، وه‌رزێکی نوێ له په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان دوو وڵاتی ئێران و فه‌رانسه ده‌ستیپێکردووه و بێ گومان که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م ده‌رفه‌ته به‌دیهاتووه له پێناو مسۆگه‌ربوونی به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌کانی نێوان دوو وڵات گرنگه و پێویسته به هه‌لێکی مێژوویی سه‌یری بکرێت.
سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پاریس له‌م هه‌ل و مه‌رجه نوێیه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان دوو وڵات و هه‌روه‌ها به تێڕوانین به دۆخی ئاڵۆزی ناوچه‌که و کاریگه‌رییه‌کانی له سه‌ر وڵاتانی دیکه‌ش به تایبه‌ت ئه‌ورووپا جێی گرنگی و بایه‌خه و به دڵنیاییه‌وه ئاسه‌وار و ده‌سکه‌وتی گرنگیشی له داهاتوودا ئاشکراتر ده‌بێت.
له کۆتایی ئه‌م سه‌ردانه‌دا چه‌ندین گرێبه‌ستی گرنگ له بواره‌کانی هاوکاری پیشه‌سازی، کشتووکاڵی، ته‌ندرووستی، ژینگه‌پارێزی، دارایی، زانست و توێژینه‌وه‌کان، گه‌شتیاری و هه‌روه‌ها چه‌ندین گرێبه‌ست له نێوان که‌رتی تایبه‌تی دوو وڵات واژۆیان له سه‌ر کرا. هه‌روه‌ها له‌م دۆخه هه‌ستیاره‌دا و زیاتربوونی هه‌ڕه‌شه تیرۆریستییه‌کان بۆ سه‌ر ئه‌من و سه‌قامگیری جیهان و واژۆکردنی به‌ڵگه‌ی هاوکارییه سیاسییه‌کان له نێوان وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی دوو وڵات، ده‌توانێت ببێته هۆی به‌رزبوونه‌وه و به‌رفراوانتربوونی وتووێژه سیاسییه‌کان له نێوان دوو وڵات و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری سیاسی بۆ قه‌یرانه‌کانی ناوچه‌که.
به‌ده‌ر له‌مه‌ش، به هۆی ئه‌وه‌ی که هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر به مه‌ترسییه‌کی هاوبه‌ش بۆ دوو وڵات داده‌نرێت، ئه‌م سه‌ردانه ده‌توانێت به‌ستێنی هاوکاری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هاوبه‌ش دژ به‌م دیارده ڕه‌شه دابین بکات. له لایه‌کی دیکه‌وه به هۆی ئه‌م سه‌ردانه گرنگه‌وه، حه‌وته‌ی کلتوری کۆماری ئیسلامی ئێران هاوکات له گه‌ڵ ساڵۆگه‌ری سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و به هاوکاری ڕێکخراوی که‌له‌پوری فه‌رهه‌نگی و وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری له پاریس به‌ڕێوه ده‌چێت و سه‌باره‌ت به باشتر ناساندنی کلتور و شارستانیه‌تی ئێرانی ئیسلامی له فه‌رانسه کاریگه‌ری ده‌بێت. خاڵێکی گرنگی دیکه ئه‌وه‌یه که به واژۆبوونی به‌ڵگه‌ی نه‌خشه ڕێگای هاوکارییه‌کانی نێوان دوو وڵات له بواره جیاجیاکاندا، چوارچێوه‌ی هاوکارییه‌کان و هه‌مه‌لایه‌نه داده‌ڕێژرێت و وه‌رزێکی نوێ له په‌یوه‌ندییه‌کان ده‌ست پێ ده‌کات. بێ گومان له ساڵانی داهاتوو له بواره جیاجیاکاندا په‌ره به هاوکارییه‌کانی نێوانمان ده‌درێت و به هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکان، هاوکارییه‌کانی ئابوری و پیشه‌سازی دوو وڵات خێراییه‌کی به‌رچاوتری ده‌بێت.
نووسه‌ر: عه‌لی ئاهه‌نی، باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران له فه‌رانسه
وه‌رگێڕان: جام کوردی