جام کوردی:
به پێی ئه‌و ئامارانه‌ی که سه‌باره‌ت به ژماره‌ی بێکاران بڵاو کراوه‌ته‌وه و پیشانده‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی ژنانی بێکاره له هه‌ندێک له پارێزگاکانی ئێران، شاره‌زایان جه‌خت له‌وه ده‌که‌نه‌وه که به گه‌شه‌پێدانی بواری گه‌شتیاری، ده‌توانین بۆ به‌شێکی زۆری ژنانی بێکار هه‌لی کار دابین بکه‌ین.
ده‌ره‌نجامی هێزی کاری وه‌رزی هاوینی ئه‌مساڵ که له لایه‌ن ناوه‌ندی ئاماری ئێران بڵاو کراوه‌ته‌وه، پیشان ده‌دات که له پارێزگای کۆهکیلویه و بۆیر ئه‌حمه‌د ڕێژه‌ی ژنانی بێکار له سه‌دا 85ی تێپه‌ڕاندووه.
هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی بێ‌کاری ژنانی گه‌نج له 19 پارێزگای ئێران له سه‌دا 40، 14 پارێزگا له سه‌دا 50، 5 پارێزگا له سه‌دا 60، 2 پارێزگا له سه‌دا 70 و یه‌ک پارێزگاش له سه‌دا 85ی تێپه‌ڕاندووه.
ڕێژه‌ی بێ‌کاری له ئێران به پێی ڕاگه‌یاندنی ناوه‌ندی ئاماری ئه‌م وڵاته زیاتر له دوو ملیۆن که‌سه که له ڕاستییه‌کانی کۆمه‌ڵگا به دووره. بێ‌کاری به گشتی خۆی له نێو گه‌نجان به تایبه‌ت ژنانی گه‌نج پیشان ده‌دات، به پێی ئه‌م بڵاوکراوه‌یه ڕێژه‌ی بێ‌کاری گه‌نجان له ئێران له سه‌دا 7/25 واته زیاتر له دوو هێنده‌ی ڕێژه‌ی بێ‌کاری وڵاته که به له سه‌دا 9/10 خه‌مڵێندراوه و ڕێژه‌ی بێ‌کاری له نێو ژنانی گه‌نج له سه‌دا زیاتر له 44 واته چوار هێنده‌ی ڕێژه‌ی بێکارییه له سه‌ر ئاستی گشتی وڵات.
ده‌ره‌نجامی ئه‌م ڕاپۆرته پیشان ده‌دات که ڕێژه‌ی بێ‌کاری گه‌نجانی ته‌مه‌ن 15 تا 24 ساڵه له پارێزگاکانی کۆهکیلویه و بۆیر ئه‌حمه‌د، لۆڕستان و مازنده‌ران زیاتر له سه‌دا 35 بڵاو کراوه‌ته‌وه و ئه‌ڵبه‌ت ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش له نێو ژنانی گه‌نج له‌م ناوچانه ده‌گاته له سه‌دا 50.
هێزی مرۆڤی به‌توانا و لاوازبوون له به‌کارگرتنیان:
ئاماره‌کانی ڕێژه‌ی بێ‌کاری پیشان ده‌دات سه‌ره‌ڕای لێهاتوویی هێزی مرۆڤی، پرۆسه‌ی به‌کارگرتنیان له ئێران‌دا زۆر لاوازه. بارودۆخی هه‌لی کار له ئێران‌دا گونجاو نییه و سه‌ره‌ڕای ڕێژه‌ی زۆری گه‌نجانی خوێنده‌وار، ده‌رفه‌ت و هه‌لی کاریان بۆ نه‌ڕه‌خساوه.
پرسی بێ‌کاری له ئێران‌دا تایبه‌ت به‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستا نییه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ده‌رکه‌وته نه‌رێنییه‌کانی ئابوری خۆی له هه‌ندێک بواری وه‌ک ڕێژه‌ی بێ‌کاری هه‌ره زۆر پیشان ده‌دات.
به‌سراوه‌یی که‌رتی ئابوری به داهاتی نه‌وت، نه‌بوونی سه‌رمایه‌دانه‌ری، لاوازبوونی که‌رتی وه‌به‌رهێنان، داخرانی کارگه و کۆمپانیا وه‌به‌رهێنه‌ره‌کان یان که‌ڵک وه‌رنه‌گرتن له توانا و لێهاتوویی ئه‌وان، دواکه‌وتوویی که‌رتی کشتووکاڵ به هۆی سنورداربوونی سه‌رچاوه‌کانی ئاو و کۆچی گوندنشینان بۆ شاره‌کان، هاورده‌کردنی به لێشاوی کاڵا، گه‌نده‌ڵی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی لاواز له به‌شه جیاجیاکانی که‌رتی ئابوری، گه‌مارۆ ئابورییه‌کان و ده‌یان کێشه‌ی دیکه، که‌رتی ئابوری ئێرانی ڕووبه‌ڕووی کێشه و گرفتی زۆر کردووه‌ته‌وه. له ئێستادا که کابینه‌ی یانزه‌یه‌م هه‌ندێک ئاسه‌واری ناله‌باری کابینه‌ی نۆیه‌م و ده‌یه‌می کۆنتڕۆڵ کردووه، به‌ڵام هێشتا بۆ گه‌یشتن به خاڵی ئه‌رێنی مه‌ودایه‌کی زۆرمان له پێشه.
دڵخۆشبوون به داهاتی نه‌وت و پشت گوێ خستنی بواره‌کانی دیکه:
به‌شێکی زۆری شاره‌زایانی ئابوری له‌و بڕوایه‌دان که به‌سراوه‌یی ئابوری ئێران به داهاتی نه‌وت، وڵاتی تووشی مه‌ترسییه‌ک کردووه‌ته‌وه که ئاگای له ده‌فرایه‌تییه‌کانی دیکه‌ی که‌رتی ئابوری نییه و بێ گومان ڕێژه‌ی هه‌ره زۆری بێ‌کاری له پارێزگاکانی ئێرانیش به‌ڵگه‌یه بۆ سه‌لماندنی ئه‌م ڕاستییه.
توانا و لێهاتوویی که‌رتی گه‌شتیاری:
پارێزگاکانی ئاماژه‌پێکراو سه‌ره‌ڕای به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێ‌کاری، توانا و لێهاتوویی زۆریان سه‌باره‌ت به دابین کردنی هه‌لی کار له بواره‌کانی کشتووکاڵی، پیشه‌سازی و پیشه‌سازی خۆراک هه‌یه، به‌ڵام خاڵی گرنگ ئه‌وه‌یه که ئه‌وان ده‌توانن به که‌ڵک وه‌رگرتن له بواری گه‌شتیاری چاره‌سه‌رێک بۆ نه‌خۆشی ده‌یان ساڵه‌ی بێ‌کاری بدۆزنه‌وه. گه‌شه‌پێدانی بواری گه‌شتیاری بۆ ئێران ده‌توانێت هه‌ندێک کێشه‌ی وه‌ک بێ‌کاری هه‌ره زۆری گه‌نجان و به‌سراوه‌یی ئابوری وڵات به داهاتی فرۆشتنی نه‌وت چاره‌سه‌ر بکات، به تایبه‌ت له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا که نرخی جیهانی نه‌وت ئه‌وه‌نده دابه‌زیوه که تێچووی وه‌به‌رهێنانی له داهاتی فرۆشتنی زۆرتره.
له‌م که‌شه سیاسییه‌ی ناوچه‌که که هه‌ندێک وڵات کارتی نه‌وت وه‌ک گوشارێک له سه‌ر ئێران و وڵاتانی دیکه به کار دێنن، به ته‌نیا گه‌شه‌پێدانی گه‌شتیارییه که ده‌توانێت وڵات به‌ره‌و داهاتوویه‌کی ڕووناکتر ڕێنوێنی بکات.
ئێران له بواری ڕاکێشیگه‌لی مێژوویی، کلتوری، سرووشتی و ده‌رمانی له ڕیزی 10 وڵاتی یه‌که‌می جیهانه، له کاتێکدا که به‌داخه‌وه به گرنگییه‌وه سه‌یری ئه‌م توانا و لێهاتوویه‌مان نه‌کردووه و به ته‌نیا هه‌ڵکشان و داکشانی نرخی نه‌وت بووه‌ته هۆی نیگه‌رانی و جێی سرنجی به‌رپرسانی ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی.
سه‌قامگیری ئێران هۆکاری ڕاکێشانی گه‌شتیارانه:
یه‌کێک له گرنگترین تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ئه‌مڕۆ که جێی گرنگی و بایه‌خه، ئارامی و سه‌قامگیری وڵاتی ئێرانه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که له ده‌ریای پڕ کێشه و به‌ره‌ی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئێران به دوورگه‌ی سه‌قامگیری ناو براوه و ئه‌مه‌ش وه‌ک ناوچه‌یه‌کی تایبه‌ته بۆ گه‌شتیاران. له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌ی ئێستادا و به هه‌بوونی ئه‌م ده‌فرایه‌تییه باڵایه، پێویسته بتوانین ئابوری وڵات له گه‌ڵ بواری گه‌شتیاریدا ته‌با بکه‌ین.
پیشه‌سازی گه‌شتیاری، هه‌رزان به‌ڵام به‌توانا:
پیشه‌سازی گه‌شتیاری سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که تێچووی زۆری بۆ په‌روه‌رده‌ی هێزی مرۆڤی ناوێت، یه‌کێک له پڕ داهات ترین به‌شه‌کانی ئابورییه که ده‌توانێت له دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی کار ڕۆڵێکی به‌رچاوی هه‌بێت. دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی کار له‌م بواری گه‌شتیاریدا پێویستی به کارامه‌یی زۆر نییه و ده‌توانین چالاکوانانی گه‌شتیاری به خولی کورت ماوه‌ی فێرکاری ئاماده بکه‌ین.
تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی گه‌شتیاری له‌و وڵاتانه‌ی که ڕێژه‌ی بێکارییان له سه‌رۆیه و له هه‌ل و مه‌رجێکی له‌باری گه‌شتیاریدان، زیاتر خۆی پیشان ده‌دات. گه‌شه‌پێدانی بواری گه‌شتیاری چه‌ندین به‌شی دیکه‌ی ئابوری چالاک ده‌کاته‌وه. درووست‌کردنی هوتێل و ڕێستورانت، گه‌شه‌پێدانی که‌رتی گواستنه‌وه، پیشه‌سازی خۆراک و چنین و ڕستن، به‌کارهێنانی ئه‌و کاڵایانه‌ی که له هوتێل و چێشتخانه‌کاندا پێویستن، گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازی ده‌ستی، شوێنه گه‌شتیارییه‌کان، مۆزه‌خانه‌کان، سینه‌ماکان و شوێنه فه‌رهه‌نگییه‌کانی دیکه و …. ده‌رفه‌تی گونجاو بۆ بازاڕی کار و ئابوری وڵاتی ئێران دابین ده‌کات.
پیشه‌سازی ده‌ستی ئێران پێویستی به گۆڕانکاری هه‌یه و به هۆی گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازی گه‌شتیاری ده‌توانێت گه‌شه‌ی به‌رچاوی هه‌بێت. پیشه‌سازی گه‌شتیاری که‌ش و هه‌وا پیس ناکات و نه‌ک ته‌نیا ئاوه‌دانی و بنیات نانه‌وه‌ی ناوچه‌کانی به‌دواوه ده‌بێت، به‌ڵکوو به پلان‌داڕێژی ده‌توانێت ڕێگری له پیس بوونی ژینگه بکات. بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی کار له به‌شه جیاجیاکانی پیشه‌سازی گه‌شتیاری ده‌توانین به فێرکاری کورت ماوه‌ی ئاماده‌بووانی چالاکی له‌م که‌رته‌دا، بازاڕی کار به‌ره‌و گۆڕانکاری ببه‌ین.
دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی کار بۆ ژنان له پیشه‌سازی گه‌شتیاری:
ئه‌و ئامارانه‌ی که له لایه‌ن ڕێکخراوی نێوده‌وڵه‌تی کار سه‌باره‌ت به پشکی ژنان له پیشه‌سازی گه‌شتیاری بڵاو کراوه‌ته‌وه، پیشان ده‌دات که پشکی ژنان له HCT-hotels,catering and tourism له سه‌دا زیاتر له 55 و له هه‌ندێک ناوچه تا له سه‌دا 70، ژنان له هه‌ندێک پیشه‌ی وه‌ک هوتێله‌کان و به‌شه‌کانی دیکه‌ی گه‌شتیاری چالاکی ده‌که‌ن.
ده‌ره‌نجامی ئه‌م لێکدانه‌وه‌یه پیشان ده‌دات ژنان له وڵاتی چین له سه‌دا 52 له به‌شی چێشتخانه‌کان، له سه‌دا 70 له هوتێله‌کان و له سه‌دا 33 له به‌شی گواستنه‌وه چالاکی ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌م ڕێژه‌یه له وڵاتی هۆنگ کۆنگ له به‌شی چێشتخانه‌کان له سه‌دا 59 و له وڵاتی کۆریای باشور له سه‌دا 70 یه.
ئه‌م داتایه ڕێژه‌ی به‌شداری ژنان له بواری گه‌شتیاریدا پیشان ده‌دات ئه‌ویش له کاتێکدا که ئێمه له بواری هێزی مرۆڤی کارامه ده‌ستێکی به‌توانامان هه‌یه، ڕاکێشیگه‌لی گه‌شتیاریمان هه‌یه، به‌ڵام به بێ گرنگیدان به‌م ده‌رفه‌تانه، پلانداڕێژانی ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی ساڵه‌هایه که که‌مته‌رخه‌می ده‌نوێنن.
بێ گومان ئاماده‌کردنی ژێرخانی پێویست بۆ ڕاکێشانی گه‌شتیاران ده‌توانێت له دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی کار له وڵات‌دا کاریگه‌ری به‌رچاوه‌ی هه‌بێت. هێشتا له ئێران ژێرخانی پێویست بۆ گه‌شه‌پێدانی بواری گه‌شتیاری دابین نه‌کراوه.
ئاماره‌کان پیشان ده‌ده‌ن که به هاتنی هه‌ر 6 گه‌شتیاری بیانی، یه‌ک هه‌لی کار له وڵات دابین ده‌کرێت. هاتنی گه‌شتیاری بیانی بۆ وڵاتی ئێران وه‌ک ئامرازێکی بانگه‌شه‌ش داده‌نرێت، له به‌ر ئه‌وه‌ی کاتێک گه‌شتیارێک سه‌ردانی ئێران ده‌کات، پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی ڕاستییه‌کانی ئه‌م وڵاته به هاووڵاتیان و خزم و که‌سانی نزیک له خۆی ده‌ڵێت و ئه‌مه‌ش پووچه‌ڵکه‌ره‌وه‌ی ئه‌و پڕ و پاگه‌نده‌یه ده‌بێت که هه‌ندێک میدیای وڵاتانی دژبه‌ر بڵاوی ده‌که‌نه‌وه.
گه‌شتیارێکی فه‌ره‌نسی سه‌باره‌ت به ئێران چی ده‌نووسێت؟
گه‌شتیارێکی فه‌ره‌نسی له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له ئینستاگرام ده‌نووسێت: ” پاش گه‌ڕانه‌وه‌م له هه‌ر سه‌ردانێکم بۆ وڵاتانی دیکه، فرمێسک به چاوانمدا دێت، به تایبه‌ت وڵاتی ئێران که به داخه‌وه ناتوانم هه‌ست و ئیحساسی خۆم به‌رامبه‌ر به‌م وڵاته ده‌رببڕم.
پێش له‌وه‌ی که بڕیاری سه‌ردان بۆ ئێران بده‌م، هه‌ندێک که‌س منیان له‌م بڕیاره‌م پاشگه‌ز ده‌کرده‌وه که ئه‌م وڵاته مه‌ترسی زۆری هه‌یه، به‌ڵام ئێران پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ی به من پیشان داوه.
تا ئێستا له هیچ وڵاتێک‌دا پێشوازی وه‌ک ئێرانم لێ نه‌کراوه. ئێرانییه‌کان خه‌ڵکێکی ڕێزدار و ڕۆحیاتێکی گه‌وره‌یان هه‌یه. دیمه‌نی زۆر جوانم له‌م وڵاته‌دا بینیوه. ئه‌مه گه‌لی ئێران بوون که بوون به هۆی ئه‌وه‌ی وه‌بیری بێنمه‌وه هێشتا مرۆڤایه‌تی له نێو مرۆڤه‌کاندا بوونی هه‌یه. له ئێستادا باشتر وایه که واز له بێ متمانه‌یی و ترس بێنین و له بیرمان بێت که بڕیاره به ته‌نیا یه‌ک جار ژیان به سه‌ر ببه‌ین. له کۆتاییدا داوای ئاشتی و ئه‌وین بۆ خه‌ڵکی ئێران ده‌که‌م.