بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عادل ڕکابی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق ڕایگەیاند کە ژمارەی کرێکارە بیانییەکان لەم وڵاتە 400 تا 600 هەزار کەسە.
ناوبراو بە ئاژانسی فەرمی عێراقی ڕاگەیاندووە کە حکومەت پابەندی بەڵێنەکانی خۆیە سەبارەت بە کرێکارە بیانییەکان و لە گرێبەستی پرۆژە بیانییەکان لانیکەم لە سەدا 50 هێزی کاری بیانی هاتووە، هەرچەندە کە ژمارەیەک لە کۆمپانیا بیانییەکان پابەندی ئەمە نەبوون.
وەزیری کاری عێراق وتی کە ژمارەیەکی زۆر لە کرێکارە بیانییەکان بە بێ موڵەتی فەرمی چالاکی دەکەن و تەنیا 55 هەزار لەوان موڵەتی وەزارەتی کاریان وەرگرتووە./.