بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەم فێستیڤاڵە کە لە لایەن ئەکادیمی فیلم و هونەری ئێسپانیاوە متمانەی پێدراوە میوانداریی سێ بەرهەمی سینەمای ئێران دەکات.
تەختی شین لە دەرهێنانی عەلی ڕەزا کازمی پوور، ناتق لە دەرهێنانی مێهرشاد ڕەنجبەر و ئەنیمەیشێنی سترانی چۆلەکە لە دەرهێنانی فەرزانە ئومیدوارنیا نوێنەرایەتی ئێران لەم فێستیڤاڵەدا دەکەن.
سیهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی پالنسیا لە و ڵاتی ئێسپانیا 26ی فێبریڤێری تا 6ی مارس بە دوو شێوەی ئۆنڵاین و ئاسایی بەڕێوەدەچێت.
کۆتایی/.









