جام کوردی:
له 20ی January ساڵی 2017، وه‌رزێکی نوێ له ئه‌مریکا ده‌ست پێ ده‌کات. سه‌رۆک کۆمار پێویسته له سه‌ر قادرمه‌کانی کۆنگرێس ڕابوه‌ستێت و ده‌ستێکی به‌رز بکاته‌وه و سوێندی یاسایی بخوات. له‌و کاته‌وه پێویسته بڕیار بدات که ده‌یه‌وێت له ده‌سکه‌وته‌کانی باراک ئۆباما به‌رگری بکات و به‌ره‌و پێشیان ببات یان ئه‌وه‌ی که نیازی له ناوبردنی ئه‌م ده‌سکه‌وتانه‌ی هه‌یه.
ئه‌مه بۆ من بابه‌تێکی تایبه‌ته، نه به هۆی ئه‌وه‌ی که دانیشتوویه‌کی ئه‌مریکام و به‌رگری له سه‌رۆک ئۆباما ده‌که‌م، به‌ڵکوو وه‌ک که‌سێک که شانازی ده‌که‌م له کۆشکی سپی به یاوه‌ری ئه‌و ئیش و کارمان کردووه.
به ڕوونی ئه‌و ڕۆژه‌م له بیره که سه‌رۆک کۆماری هه‌ڵبژێردراو پاش هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 2008 داوای له من کرد که له شیکاگۆ له گه‌ڵیدا کۆببمه‌وه. داوای له من کرد ببمه وه‌زیری ده‌ره‌وه. له‌و چاوپێکه‌وتنه‌دا سه‌باره‌ت به کۆی گشتی به‌رنامه‌کانی له خولی یه‌که‌می سه‌رۆکایه‌تی و هه‌روه‌ها ئه‌و قه‌یرانه ئابورییه‌ی که به‌رۆکی وڵاتی گرتبوو، وتووێژمان کرد. سه‌رۆک کۆماری هه‌ڵبژێردراو ڕۆژانه به چه‌ندین ڕاپۆرتی سه‌باره‌ت به هه‌ل و مه‌رجی وڵات له بواره جیاجیاکاندا پێ ده‌گه‌یشت و هه‌واڵه‌کان دڵخۆشکه‌ره‌وه نه‌بوون. گه‌ڕایه‌وه و به منی وت: ” بارودۆخه‌که له‌وه خه‌راپتره که به منیان ڕاگه‌یاندووه “.
ئه‌و به ڕاستی له دۆخه‌که تێگه‌یشتبوو. کاتێک که سه‌رۆک ئۆباما سوێندی یاسایی خوارد، ئێمه ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانێکی گه‌وره‌ی ئابوری بووینه‌وه. پێش ئه‌وه‌ی که کێشه‌کان ته‌واو ببێت 800 هه‌زار هه‌لی کارمان له مانگێکدا له ده‌ست دابوو، 5 ملیۆن ئه‌مریکی خانووه‌کانیان له ده‌ست دابوو و 13 ترلیۆن دۆلاریش له داهاتی بنه‌ماڵه‌کان له ناو‌و برابوو.
له هه‌مان کاتدا پیشه‌سازی ئۆتۆمبێل که بۆ ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه هۆی شانازی وڵاته‌که‌مان بوو، به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه ده‌ڕۆیشت. ئه‌مه دووه‌م قه‌یرانی دارایی گه‌وره له مێژووی وڵاته‌که‌مان بوو.
سه‌رۆک ئۆباما بارودۆخه‌که‌ی گۆڕا، به‌وه‌ی که ئێستا هه‌مانه بڕوانن. ئێمه 70 مانگی به‌رده‌وامه که له به‌شی دابین کردنی هه‌لی کار له که‌رتی تایبه‌تدا گه‌شه‌مان کردووه. کسم و کاره‌کانی ئێمه 14 ملیۆن و 100 هه‌زار هه‌لی کاریان دابین کردووه. ڕێژه‌ی بێ‌کاری گه‌یشتووه‌ته نزمترین ئاستی خۆی له ماوه‌ی حه‌وت ساڵی ڕابردوو و پیشه‌سازی ئۆتۆمبێل باشترین ساڵی خۆیی تێپه‌ڕاندووه.
ئه‌م کارکۆیه بۆ هه‌ر سه‌رۆک کۆمارێک باشترین ده‌سکه‌وته. ئه‌مه ته‌واوی چیرۆکه‌که نییه. ئێمه دژوارترین یاساکانمان سه‌باره‌ت به ۆڵ ستریت ژوورناڵ له پاش ده‌یه‌ی 1930 داڕشتووه. ئێمه نووسینگه‌ی پاڵپشتی له به‌کارهێنه‌رانمان دامه‌زراندووه که له ساڵی ڕابردوو تا ئێستا 11 ملیار دۆلاری بۆ ئه‌وان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.
ئێمه پێگه‌ی خۆمانمان له سه‌ر ئاستی جیهانیدا گه‌ڕانده‌وه. له ژێر سه‌رکردایه‌تی باراک ئۆباما له گه‌ڵ کۆنگرێس و ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هاوکاریمان هه‌بوو تا گه‌مارۆی زیاتر به سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پێندرێت و ده‌ره‌نجامی ئه‌مه‌ش ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی بوو که بوو به به‌ربه‌ستێک له به‌رامبه‌ر ده‌سخستنی چه‌کی ناوه‌کی ئێران. ئێمه به‌رگریمان له مافی هاوڕه‌گه‌زبازان و ژنان کرد. ئێمه ئۆسامه بن لادنمان ڕاده‌ستی دادپه‌روه‌ری کرد و وێڕای ده‌ستخۆشیمان له دیپلۆماسیه‌تی سه‌رۆک کۆمار و گرووپه‌که‌ی، 200 وڵاتی جیهان ڕێکه‌وتنێکیان سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌ی گۆڕانکارییه‌کانی که‌ش و هه‌وا واژۆ کرد.
له درێژه‌دا ئێمه له گه‌ڵ پێشکه‌وتنێک ڕووبه‌ڕوو بووینه‌ته‌وه که له گه‌ڵ دڵی من په‌یوه‌ندییه‌کی نزیکی هه‌یه: ده‌سکه‌وتنی دڵنیایی ته‌ندرووستی بۆ خه‌ڵک. به هۆی ئه‌م ده‌سکه‌وته‌ی باراک ئۆباما، 18 ملیۆن که‌س له دانیشتووانی ئه‌مریکا له ئێستادا له ژێر پاڵپشتی دڵنیایی ته‌ندرووستیدان. ئه‌مریکییه‌کان له کاتێکدا ده‌زانن که وه‌ک جاران تووشی کێشه نابنه‌وه، به ئاسووده‌یی زیاتر سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌کان ده‌که‌ن. هه‌وڵی دیمۆکراته‌کان بۆ مسۆگه‌ربوونی دڵنیایی ته‌ندرووستی به یه‌که‌م هه‌وڵی حکومه‌ت له سه‌رده‌می هری ترۆمن داده‌نرێت. سه‌رۆک کۆمار ئۆباما ئه‌مه‌ی به ئاکام گه‌یاند و له ئێستادا پێویستمان به په‌ره‌پێدانی هه‌یه، پێویسته تێچووه‌کان که‌م بکه‌ینه‌وه و دڵنیاییمان هه‌بێت که سه‌رجه‌م دانیشتووانی ئه‌مریکا ئه‌وه‌ی که شایانی ئه‌وانه به ده‌ستی بێنن.
ئه‌گه‌ر ئێوه هه‌نگاوێک بۆ پێشتر بگه‌ڕێنه‌وه و له وڵاتی ئه‌مریکا بڕوانن که له‌م هه‌شت ساڵه‌دا چی به‌دیهاتووه، باشتر له‌و ڕێگایه تێده‌گه‌ن که ئێمه تێیدا سه‌رکه‌وتین. به‌ڵام ئه‌گه‌ر سرنجی وته‌ی کۆماریخوازه‌کان بده‌ین، هیچ کات ئه‌م کارانه نابینن. له یه‌کێک له لێدوانه‌کانی کاندیده‌کانی ئه‌و پارته، سه‌رۆک به منداڵ ناو ده‌به‌ن، ئه‌م چه‌شنه لێدوانه جێگایه‌کی له سیاسه‌تی ئێمه‌دا نابێته‌وه، له جێی ئه‌وه‌ی که تۆمه‌ت ئاراسته‌ی سه‌رۆک کۆمار بکرێت، پێویسته ده‌ستخۆشی له ناوبراو بکه‌ین.
کۆماریخوازه‌کان به ته‌نیا ڕه‌خنه له سیاسه‌ته‌کانی سه‌رۆک کۆمار ناگرن. ئه‌وان هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن که سه‌رجه‌م ده‌سکه‌وته‌کانی له ناو ده‌به‌ن. ده‌یانه‌وێت یاسای دڵنیایی ته‌ندرووستی هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه، له ڕاستیدا ئه‌وان زیاتر له 50 جار سه‌باره‌ت به هه‌ڵوه‌شانه‌وه یان له ناوبردنی ده‌نگیان داوه. ئه‌وان به توندی هه‌وڵی له ناوبردنی مافی کرێکاران و مافی ده‌نگدانی ئه‌وان ده‌ده‌ن. ئه‌وان ده‌یانه‌وێت ببنه به‌ربه‌ستێک له به‌رده‌م ژنان، بۆ ئه‌وه‌ی که سه‌باره‌ت به ته‌ندرووستی خۆیان بڕیار نه‌ده‌ن. ته‌نانه‌ت هه‌ندێک ده‌یانه‌وێت یه‌کسانی هاوسه‌رگیری که یه‌کێک له گه‌وره‌ترین ده‌سکه‌وته‌کانی مافی مرۆڤه له مێژووی ئه‌مریکا، هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه. به کورتی بڵێم، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت بۆ پێش بگه‌ڕێنه‌وه و سه‌رجه‌م ده‌سکه‌وته‌کانی ئێمه له ناو ببه‌ن که هه‌وڵی زۆرمان له پێناو مسۆگه‌ربوونیان داوه، ئێمه نابێت ده‌رفه‌تی وه‌ها کرده‌وه‌یه‌ک به‌وان بده‌ین.
من وه‌ک سه‌رۆک کۆمار په‌ره به ده‌سکه‌وته‌کانی دیمۆکراته‌کان ده‌ده‌م. به‌رگری له سیاسه‌ت و ده‌سکه‌وته‌کانی سه‌رۆک ئۆباما ده‌که‌م و درێژه‌پێده‌ریان ده‌بم. من له چه‌ندین بواری وه‌ک زیاتربوونی داهاتی چینی مامناوه‌ند، ئاسایی بوونی تێچووی خوێندن له کۆلێژه‌کان، چاره‌سه‌ربوونی کێشه‌ی قه‌رزی خوێندکارانی زانکۆ، پشتیوانی له ئه‌مریکییه‌کانی هاوڕه‌گه‌زباز، ده‌سکه‌وتنی دڵنیایی ته‌ندرووستی بۆ ژنان و سه‌قامگیری ئه‌مریکا له به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه ناوخۆیی و ده‌ره‌کییه‌کان پلانی پێویستم ده‌بێت. من هیچ کات ده‌رفه‌تی ئه‌وه ناده‌م که یاسای دڵنیایی ته‌ندرووستی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
ئێمه له ماوه‌ی هه‌شت ساڵی ڕابردوو پێشکه‌وتنی به‌رچاومان هه‌بووه، پێویسته درێژه به‌م ڕه‌وته بده‌ین، ئێمه ده‌سکه‌وتی هه‌ره زۆرمان هه‌بووه و کاری زۆرمان بۆ بنه‌ماڵه، کۆمه‌ڵگا و وڵاته‌که‌مان کردووه و ده‌توانین پێکه‌وه ئابوری و وڵاتمان بنیات بنێینه‌وه که قازانجی بۆ هه‌مووان بێت. ئه‌مه شۆڕشێکی ڕاسته‌قینه‌یه.
نووسه‌ر: هیلاری کلینتۆن
وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه و به‌ربژێری دیمۆکراته‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی ئه‌مریکا
سه‌رچاوه: هافینگتۆن پۆست
وه‌رگێڕان: جام کوردی