بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد بەلداوی بە ئاماژە بە دەستێوەردانی هەندێک لایەن لە دۆسیە ئەمنییەکان وتی کە گوشارێکی زۆری سیاسی و نێودەوڵەتی بۆ ئازادکردنی تیرۆریستان لە سەر بەغدایە و پارەیەکی زۆریش بۆ ئەو مەبەستە بەکار دەهێندرێت.
ناوبراو ئاماژەی بە هەندێک دەستێوەردان لە کاروباری دەزگا هەواڵگرییەکانی پارێزگای سەلاحەدین داوە و وتی کە ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئەو دەزگایانە بە بیانووی بێ بنەما لە سەر کارەکانیان دوورخراونەتەوە و بەدەر لەمەش بەڕێوەبەری ئەمنی نیشتمانییان لە باکوری ئەم پارێزگایە لە پۆستەکەی دوورخستووەتەوە و کەسێکی دیکەیان لە شوێنەکەی داناوە.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق وتی کە بەشێکی زۆر لە تیرۆریستان لە ڕێگای پەیوەندی سیاسی، گوشارە نێودەوڵەتییەکان یان پێدانی پارە ئازاد دەکرێن.
بەلداوی وتی: کێشەکە لەوەدایە کە ئەو تیرۆریستانە ئازاد دەبن کە پێشتر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون./.