بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سیما سادات لاری وتی: لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو 6 هەزار و 268 حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە کە 469 کەس لەوان لە نەخۆشخانەکان کەوتوونەتە ژێر چاودێری وردی پزیشکی.
ناوبراو وتی: کۆی گشتی توشبووانی کۆرۆنا لە ئێران تا ئێستا گەیشتووەتە یەک ملیۆن و 417 هەزار و 999 کەس.
وتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی ئێران هەروەها وتی کە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو 70 کەسی دیکە بە هۆی توشبوون بە کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە و بەمەش کۆی گشتی قوربانیانی ئەم پەتایە لە ئێران گەیشتووەتە 57 هەزار و 959 کەس.
لاری وتی کە تا ئێستا یەک ملیۆن و 210 هەزار و 51 کەس لە توشبووانی کۆرۆنا لە ئێران چارەسەریان وەرگرتووە و چاکبوونەتەوە./.