بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خالید مەلا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر ڕایگەیاند: ئەوانەی کە لە میدیاکاندا بۆ داعش بانگەشە دەکەن و ڕواڵەتێکی باشتر لەو گرووپە تیرۆریستییە پیشان دەدەن و بە واتایەکی دیکە بازاڕدۆزیی بۆ دەکەن تا ببێتە جێگرەوەی ئەم دەسەڵاتە، ئەو کەسانە هاوبەشی کوشتنی مرۆڤە بێ تاوانەکانن.
ناوبراو وتی: ئەو کەسانە دەبنە هۆکاری گەڕانەوەی توندووتیژی بۆ ئەو گەلەی کە خوێنی زۆری داوە و ڕوبەڕوی هەموو جۆرەکانی تیرۆریزم بووەتەوە. ڕوبەڕوبونەوەی ئەو کەسانە گورزێکی کوشندەیە لە سەر گرووپی تیرۆریستی داعش و هەلومەرجەکەی بۆ دژوارتر دەکات./.