بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەم ئامارەش پیشان دەدات کە بە توشبوونی 144 هەزار و 747 کەسی دیکە، کۆی گشتی توشبووانی کۆرۆنا لە ئەمریکا گەیشتووەتە 26 ملیۆن و 67 هەزار و 808 کەس.
بە پێی لێکدانەوەی ناوەندێکی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ژمارەی توشبووانی ئەم پەتایە لە ئەمریکا تا مانگی داهاتوو دەگاتە 29 ملیۆن کەس و ژمارەی قوربانییەکانیشی دەبێتە زیاتر لە 533 هەزار کەس.
ویلایەتی کالیفۆڕنیا بە سێ ملیۆن و 308 هەزار و 455 توشبوو و 40 هەزار و 678 قوربانی لە پلەی یەکەمی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکادایە./.