بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ڕاگەێندراوێکی کۆنسووڵخانەی ئێران لە سلێمانی هاتووە کە لە ڕۆژی دووشەممە 1 ی شوباتی 2021 وەرگرتنی ڤێزەی بازرگانی ڕۆژانە بەدەر لە پێنج شەممە لە پاش نیوەڕوان کاتژمێر 1:30 خولەک تا 4:30 خولەک دەبێت.
لەو ڕاگەێندراوەدا ئاماژە بە چەند بەڵگەیەک بۆ وەرگرتنی ڤێزەی بازرگانی دراوە، لەوانەش:
پێناسی بازرگانی ماوە بەسەرنەچوو
خستنەڕووی کۆتا وەسڵەکانی کڕین لە ئێران و بانگهێشتنامەی فەرمی لە لایەن کۆمپانیا و هاوبەشە بازرگانییە ئێرانییەکان لە سەر پێویستی ئامادەبوون لە ئێران بۆ کڕین، وتووێژ و واژۆکردنی گرێبەست.
تێستی PCR ی کۆرۆنا./.