بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قوسەی شەبەکی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە پارێزگای نەینەوا داوایکرد کە حکومەتی بەغدا کۆتایی بە داگیرکاریی تورکیا بێنێت.
ناوبراو وتی کە چەند لایەنێکی ناوخۆیی ئاسانکاری بۆ هاتنی هێزی سەربازی تورکیا دەکەن، وەک ئەوەی کە ساڵی 2016 لە باشیک ڕوویداوە.
ئەندامەکەی پەرلەمانی عێراق وتی کە تورکیا بوونی هێزەکانی پەکەکەی کردووەتە بیانووی هێرش و داگیرکردنی شەنگال.
شەبەکی ڕایگەیاندووە کە چەند دەستێکی ناوخۆیی و نەبوونی هێزەکانی حکومەتی فیدراڵ وایکردووە تورکیا پلانی هێرشی سەر شەنگالی هەبێت./.