جام کوردی:
وه‌زیری به‌رگری ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا وتی: تورکیا له پرۆسه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش ده‌توانێت چاودێری زیاتری سنوره‌کانی خۆی بکات.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری فه‌رانسه، ئه‌شتۆن کارتر وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا له پاریس ڕایگه‌یاند، تورکیا له چوارچێوه‌ی ئیئتلافی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش ده‌توانێت هه‌نگاوی گرنگتری هه‌بێت.
ئه‌شتۆن کارتر ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو به مه‌به‌ستی به‌شداری له کۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی به‌رگری حه‌وت وڵاتی ئه‌ندام له ئیئتلافی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش له سوریا و عێراق گه‌یشته پاریس. ئامانجی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌ی به که‌ڵک وه‌رگرتن له ده‌رفه‌تی کشانه‌وه‌ی تیرۆریستان له هه‌ر دوو وڵاتی سوریا و عێراق ناو برد و جه‌ختی کرده‌وه که پێگه‌ی سه‌ره‌کی داعش له ڕقه‌ی سوریا و موسڵی عێراق پێویسته له ناو ببرێت.
ناوبراو وتی: من پێم وایه که تورکیا ده‌توانێت هه‌نگاوی گرنگتری له‌م پێناوه‌دا هه‌بێت. بۆ نموونه، ده‌توانێت چاودێری زیاتری سنوره‌کانی بکات تا ئه‌ندامانی داعش به ئاسانی له‌و وڵاته‌وه هاتووچۆیان نه‌بێت و پلانی نوێمان له ئیئتلافی نێوده‌وڵه‌تی داعش که له گه‌ڵ وه‌زیرانی به‌رگری وڵاتانی ئه‌ندام تاوتوێمان کردووه به هاوکاری تورکیا ته‌واوتر ده‌بێت.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا له درێژه‌دا ڕایگه‌یاند: باشترین و به که‌ڵکترین هه‌نگاوی تورکیا له پرۆسه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، چاودێری و کۆنتڕۆڵ کردنی سنوره‌کانی خۆیه‌تی. ڕاشیگه‌یاند که تورکیا سنورێکی دوور و درێژی هه‌یه و به ئه‌سته‌م کۆنتڕۆڵ ده‌کرێت.
ئه‌شتۆن کارتر ڕوونیکرده‌وه: سنوره‌کانی تورکیا ئه‌و شوێنه‌یه که ئه‌ندامانی داعش ده‌توانن هاتووچۆی سوریا بکه‌ن و پێداویستییه‌کانی خۆیان دابین بکه‌ن. له‌م ڕێگاشه‌وه داوا له تورکیا ده‌که‌م که به شێوازێکی جیدی کار بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش بکات.