بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جن ساکی وتی کە لە پرسی گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی، یەکەم هەنگاو ئەوەیە کە تاران پابەندی بڕگەکانی ئەو ڕێکەوتنە بێت.
ناوبراو وتی: پێش هەر کۆبوونەوەیەک لە نێوان بەرپرسانی ئەمریکا و ئێران، یەکەم هەنگاو ئەوەیە کە بزانین تاران تا چە ئاستێک پابەندی بەڵێنەکان و بڕگەکانی ڕێکەوتنی ناوەکییە.
ساکی وتی کە ناتوانین خشتەیەکی کاتی بۆ گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی دیاری بکەین، لە بەر ئەوەی کە بڕیاری گەڕانەوەی ئەمریکا پەیوەندی بە پابەندبوونی ئێرانەوە هەیە.
وتەبێژی کۆشکی سپی وتی کە جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا پێی وایە لە ڕێگای دیپلۆماسیەتی واشنتن و هاوبەشەکانی دیکەوە بەدەر لە نیگەرانییەکانی ناوەکی، دەرفەتیش بۆ نیگەرانییەکانی وەک پلانی مووشەکی و سیاسەتی ناوچەیی ئێران دێتە پێشەوە./.