بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جێگری وەزیری بازرگانی چین وتی کە لە گەڵ بەرزبوونەوەی داواکارییەکان بۆ پێداویستییەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، ئەم وڵاتە لە ساڵی 2020 زیاتر لە 220 ملیار دەمامکی ڕەوانەی دەرەوە کردووە، واتە بۆ هەر کەسێک لە دەرەوەی چین 40 دەمامک هەناردە کراوە.
هەناردەی دەمامک بووەتە سەرچاوەیەکی داهات بۆ حکومەتی چین. ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە سەرەتای ساڵی 2020 بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە زیانێکی زۆر بە کەرتی ئابوری ئەو وڵاتە گەیشت.
بەرپرسێک لە گومرۆکی چین ڕایگەیاندووە کە داهاتی هەناردەی دەمامک 52 ملیار و 600 ملیۆن دۆلار بووە.
بە پێی ئامارەکان، چین یەکەم هێزی ئابوری جیهان بووە کە لە ساڵی 2020 و لە گەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گەشەی ئابوریی بە خۆوە بینیوە./.