بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کورتە فیلمی بووکەشووشە لە نووسین و دەرهێنانی نەسرین گوڵ ڕەیحان لە لایەن فێستیڤاڵەکانی ئێستەند ئالۆن لە کالیفۆڕنیا و چفالۆ لە ئیتاڵیا وەرگیرا.
فێستیڤاڵی فیلمە سەربەخۆکانی کالیفۆڕنیا بە شێوەی ئۆنڵاین لە سینەمای مەجازی و فێستیڤاڵی چفالۆی ئیتاڵیا هەردوو لە ١ی فێبریڤێری ٢٠٢١ دەکرێنەوە.
ڕەزا بەهەشتیان، سەحەر عەبدوڵڵاهی، محەمەد جەواد ئەسەدی و نەبی مینایی ڕۆڵە سەرەکییەکانی ئەم فیلمە دەگێڕن.
کۆتایی/.