بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لێژنەی نەتەوەیی ڕەخنە ناوی براوەکانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە فیلمی “٥ دڵۆپ خوێن” لە دەرهێنانی ئێسپایک لی وەکوو باشترین بەرهەم هەڵبژاردووە.
لی هەروەها خەڵاتی باشترین دەرهێنانی مسۆگەر کرد و دووهەمین دەرهێنەری ڕەشپێستە کە ئەم فەخرەی مسۆگەر کردووە.
بری جنکینز لە ساڵی ٢٠١٦دا بە فیلمی مەهتاب ئەم خەڵاتەی مسۆگەر کرد.
لە ماوەی سێ دەیەی دواییدا براوەی خەڵاتی باشترین فیلمی لێژنە بە دڵنیاییەوە بەربژێری ئۆسکار لە بەشی باشترین فیلم بووە.
ئەم لێژنەیە ساڵی ڕابردوو ئیرلەندی لە دەرهێنانی مارتین ئێسکۆرسیزی بە باشترین فیلمی ساڵ هەڵبژارد.
کۆتایی/.