جام کوردی:
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی ئێران پێی وایه که هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکان کۆتایی به گۆشه‌گری ئابوری ئێران دێنێت و په‌یوه‌ندی به سیسته‌می بانکداری جیهانییه‌وه، ئامرازی پێشکه‌وتنی ئابوری ئێران ده‌بێت.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، که‌یوان کاشفی وتی: به‌داخه‌وه له چه‌ند ساڵی ڕابردوو به هۆی گه‌مارۆکانه‌وه که‌رتی ئابوری تووشی وه‌ساتنێکی زۆر بوویه‌وه و یان له هه‌ندێک قۆناغدا به‌ره‌و دوا ده‌گه‌ڕایه‌وه.
ناوبراو به ئاماژه به‌وه‌ی که پاش هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکان، خه‌ڵک له چاوه‌ڕوانی کاریگه‌ری ئه‌م قۆناغه‌ن له سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی ڕۆژانه‌ی خۆیان، وتی: بۆ کاریگه‌ری ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی پێویستمان به چه‌ندین مانگ ده‌بێت به‌ڵام پێویسته ڕه‌وتی جێبه‌جێ کردنی به خێرایی بێت.
کاشفی له درێژه‌دا وتی: ڕه‌وتی گه‌شه‌پێدان و نه‌هێشتنی ئاسه‌واری دواکه‌وتوویی، ڕه‌وتێکی درێژخایه‌نه، به‌ڵام پێویسته به خێرایی له‌م ڕێگایه‌دا هه‌نگاو بنێین.
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی ئێران به ئاماژه به ئازادکردنی پاره بلۆک کراوه‌کانی ئێران، وتی: پێویسته پلانی ئه‌وه دابڕ‌ێژین که ئه‌م داهاته له باشترین بواردا سه‌رمایه‌گوزاری بکرێت و به‌کار بهێندرێت.
سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی کرماشان جه‌ختی له‌وه کرده‌وه که له پێناو که‌ڵک گرتنی شیاو له قۆناغی پاش گه‌مارۆکان پێویستمان به گۆڕانکاری ناوخۆیی هه‌یه.
کاشفی له شرۆڤه‌ی ئه‌مه‌دا وتی: پێویسته به لادانی هه‌ندێک یاسا و موڵه‌ت که به به‌ربه‌ستێک له به‌رده‌م گه‌شه‌ی ئابوری داده‌نرێت، که‌شێکی ئه‌رێنی بۆ سه‌رمایه‌گوزاری له وڵات‌دا دابین بکه‌ین.
ناوبراو بچووک کردنه‌وه‌ی ئابوری حکومی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیی به دوو خاڵی پێویستی دیکه بۆ قۆناغی پاش گه‌مارۆکان ناو برد.