بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەجید تەخت ڕەوانچی لە ئەگەری مانەوەی گەمارۆکان وەک هەنگاوێک بۆ بەردەوامی دوژمنایەتی گەلی ئێران هۆشداریی داوەتە حکومەتی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی جۆبایدن.
ناوبراو لە میانەی نووسینێکی کە لە ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز بڵاو بووەتەوە، ڕایگەیاندووە کە ئێرانییەکان لە گەمارۆ زاڵمانەکانی ئەمریکا زیانیان پێگەیشتووە و بەرپرسیاریەتی ئەمەش دەکەوێتە ئەستۆی حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
تەخت ڕەوانچی هەروەها ڕایگەیاندووە کە گەلی ئێران لە بەرامبەر ئەم سزادانە بەکۆمەڵە بێدەنگ نابن، نوێنەرانی ئەوان لە پەرلەمان مانگی ڕابردوو یاسایەکیان پەسەندکرد کە حکومەت پابەندی ئەوە دەکات لە ئەگەری بەردەوامی گەمارۆکان، هەنگاو بەرەو چەند ڕێگایەکی وەک بەرزکردنەوەی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم بنێت./.