بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد جەواد زەریف وتی: ئێران و ڕووسیا تێڕوانینی هاوبەشیان لە سەر ئاستی ناوچەکە و جیهان هەیە و هەوڵی مسۆگەربوونی ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکەشیان داوە.
ناوبراو وتی: تێڕوانینەکانی ئێمە و ڕووسیا لە سەر چەندین دۆسیەی وەک سوریا، یەمەن، ئەفغانستان و قەرەباغ لێک نزیکە و پێکەوە هاوکاری دەکەین.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: مێژووی پەیوەندییەکانی ئێمە و ڕووسیا لە تەواوی تەمەنی ژیانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زیاترە و سەردەمێکی زۆرە کە پەیوەندی دووقۆڵیمان لە گەڵ ڕووسیا هەیە و ئەم پەیوەندییەش بەسراوەی هیچ لایەنێک نییە.
زەریف وتی: باشترە کە ئەمریکا لە پەیوەندییەکانی ئێمە و وڵاتانی دیکە بە تایبەت ڕووسیا کێشە نەخوڵقێنێت و وەک ڕابردوو ئاستەنگ نەخاتە بەردەم هاوکارییەکانی نێوان هەر دوو حکومەت و کۆمپانیاکانیان./.