جام کوردی:
میدیایه‌کی ئه‌ورووپی له سه‌ر زاری به‌رپرسانی ئه‌مریکی هه‌واڵی ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندووه که مه‌لیک سه‌لمان پاشای عه‌ره‌بستان هاوینی داهاتوو واز له ده‌سه‌ڵات دێنێت و محه‌ممه‌دی کوڕی ده‌بێته جێگره‌وه‌ی.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له ڕۆژنامه‌ی سانده‌ی تایمز، به‌رپرسانی ئه‌مریکی ڕایانگه‌یاندووه که له حه‌وته‌کانی داهاتوو گۆڕانکاری به‌ربڵاو له پێکهاته‌ی ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌بستان ڕوو ده‌دات.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته مه‌لیک سه‌لمان به نیازه له یه‌که‌م هه‌نگاودا و له پێناو ده‌سه‌ڵاتی زیاتر به محه‌ممه‌د بن سه‌لمان، محه‌ممه‌د بن نایفی جێگری خۆی له سه‌ر کار لاببات.
له درێژه‌ی ڕاپۆرتی ئه‌م ڕۆژنامه‌یه‌دا هاتووه که مه‌لیک سه‌لمان بودجه‌یه‌کی زۆری سه‌باره‌ت به ڕه‌زامه‌ندی خانه‌دانی سه‌عوودی به کار هێناوه.
له کۆتاییدا سانده‌ی تایمز ڕایگه‌یاندووه که ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه قۆناغی ڕاگواستنی ده‌سه‌ڵات له عه‌ره‌بستان له هاوینی داهاتوو ڕوو بدات.
شایانی ئاماژه‌یه، پێشتر که‌ناڵی المیادین له ڕاپۆرتێکدا پرسی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌بستانی بۆ محه‌ممه‌د بن سه‌لمان شرۆڤه کردووه.