بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شی جین پینگ وتی کە هەر هەوڵێک بۆ دوورخستنەوەی چین لە بازرگانی جیهانی و تۆڕەکانی تەکنۆلۆژیا مەترسی شەڕی ساردی بە دواوە دەبێت.
ناوبراو وتی: پێکهێنانی گرووپە بچووەکان یان دەستپێکردنی شەڕی ساردی نوێ لە جیهان، هەڕەشەی بەکارهێنانی زۆر بۆ سڕینەوەی لایەنەکانی دیکە، کەڵک وەرگرتن لە سزا و گەمارۆکان، ئەگەر جیهان بەرەو شەڕ نەبات بەرەو دووبەرەکی هانی دەدات.
سەرۆک کۆماری چین وتی: مێژوو و ڕاستییەکانی بەردەوام ئەوەیان وەبیری ئێمە هێناوەتەوە کە ئەگەر لە ڕێگای شەڕدا هەنگاو بنێین – شەڕی سەرد یان سەربازی یان بازرگانی و تەکنۆلۆژیا – زیان بە بەرژەوەندی سەرجەم وڵاتان و دانیشووانەکەیان دەگات.
ئەم لێدوانەی سەرۆک کۆماری چین پاش ئەوە دێت کە جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە سیاسەتی دەرەوە بە تایبەت چین وتووێژی لە گەڵ سەرۆک کۆماری فەرەنسا کردووە./.