جام کوردی:
ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆی له هه‌مبه‌ر هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکانی سه‌ر ئێران، هیوای ئه‌وه‌ی خواست که ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی وه‌ک باشترین نموونه بۆ دۆسیه‌کانی دیکه و کێشه‌کانی ناوچه‌که به کار بهێندرێت.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، داوود ئۆغلۆ به ئاماژه به‌وه‌ی که گه‌مارۆکان کاریگه‌ری نه‌رێنیی له سه‌ر ناوچه‌که ده‌بێت، وتی: به‌م هۆیه‌وه پێشوازی له ڕه‌وتی جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی و هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکانی سه‌ر ئێران ده‌که‌ین. ئێمه له‌و بڕوایه‌داین که به هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکان، په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌کانی نێوان ئه‌نکه‌ره و تاران به‌هێزتر ده‌بێت.
ناوبراو به ئاماژه به هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکانی سه‌ر ئێران، وتی: وڵاتانی جیهان به تایبه‌ت ئێران و تورکیا وه‌ک دوو وڵاتی دراوسێ، پێویسته به هاوکاری و کاری هاوبه‌ش له پێناو چاره‌سه‌ربوونی کێشه‌کانی ناوچه‌که ده‌ست به کار ببن.
داوود ئۆغلۆ هیوای خواست که هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکان ببێته ده‌سپێکی کۆتایی هێنان به کێشه‌کانی ناوچه‌که.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیاش ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه له ڕاگه‌ێندراوێکدا به بۆنه‌ی جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی، پیرۆزبایی له تاران و وڵاتانی 1+5 کرد.
له‌م ڕاگه‌ێندراوه‌دا که له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا بڵاو کراوه‌ته‌وه، هاتووه: تورکیا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه ده‌کرده‌وه که ته‌نیا ڕێگای چاره‌سه‌ربوونی دۆسیه‌ی ناوه‌کی ئێران، دانوستان و دیپلۆماسییه.
هه‌ر له ڕاگه‌ێندراوه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ڕوون کراوه‌ته‌وه که ئه‌م ڕێکه‌وتنه نموونه‌یه‌ک بۆ چاره‌سه‌ربوونی کێشه‌کانی ناوچه‌که و جیهان له ڕیگای دیپلۆماسییه‌وه ده‌بێت و تورکیا به‌م بۆنه‌وه پیرۆزبایی له لایه‌نه‌کانی ئه‌م ڕێکه‌وتنه ده‌کات.