بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فیلیپ کراولی دیپلۆماتکاری پێشووی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا وتی کە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق ڕوونە و بە گۆڕینی حکومەتەکان، چ کۆماریخواز یان دیمۆکرات، تووشی گۆڕانکاری نابێت.
ناوبراو جەختیکردەوە کە بایدن تیمێکی شارەزا و بەئەزموونی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەت عێراق هەڵبژاردووە و وتی: بەرژەوەندی ئەمریکا لەوەدایە کە عێراق وڵاتێکی سەربەخۆ و گەشەسەندوو بە تایبەت لە بواری ئابوریدا بێت و وڵاتانی دراوسێ دەستێوەردانیان تێدا نەبێت.
وتیشی کە سیاسەتی بایدن مانەوەیە لە عێراق و هاوکارییە سەربازییەکانی نێوان هەر دوو وڵات بەردەوام دەبێت./.