وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند کە لە گەڵ سندۆقی نێودەوڵەتی دراو بۆ قەرزکردنی 6 ملیار دۆلار دانوستان کراوە.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی عەلاوی ڕایگەیاند کە ئەگەر بودجەی ساڵی 2021 پەسەند بکرێت عێراق دەتوانێت سودمەند بێت لە یەکەم پێشینەی دراوی نێودەوڵەتی کە تایبەتە بەو وڵاتانەی بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرسۆی کۆرۆناوە تووشی قەیرانی ئابوری بوون.
ناوبراو وتی کە ئەو 6 ملیار دۆلارە دەتوانێت عێراق لەم قەیرانەی ئێستا ڕزگار بکات.
وەزیری دارایی عێراق وتی کە ئەگەر نرخی جیهانیی نەوت بۆ 55 دۆلار بەرز ببێتەوە، کورتهێنانی بودجەی ساڵی 2021 بۆ لە سەدا 25 کەم دەکات.
ڕێژەی کورتهێنانی بودجەی ساڵی 2021 ی عێراق 71 ترلیۆن و 49 ملیار دینار پێشبینی کراوە./.