باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا بە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراقی ڕاگەیاندووە کە ناکۆکییەکان لە سەر ئێران وەک خۆی ماوەتەوە بەڵام واشنتن هەوڵی کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان دەدات.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نووسینگەی قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ڕاگەێندراوێکی لە سەر کۆبوونەوەی متیۆ تۆلەر باڵیۆزی ئەمریکا لە گەڵ ناوبراو بڵاو کردووەتەوە کە تێیدا هاتووە باڵیۆزی ئەمریکا ڕایگەیاندووە چارەسەرکردنی کێشەکان لە گەڵ ئێران کاتی زۆری دەوێت بەڵام واشنتن سیاسەتی ئەوەیە ئاڵۆزییەکان کەم بکرێتەوە.
تۆلەر هەروەها ئیدانەی تەقینەوە خۆکوژییەکەی بەغدا و شەهیدبوونی ژمارەیەک لە هێزەکانی حەشدی شەعبیی لە هێرشێکی داعشدا کردووە و پڕوپاگەندەی ئەوەشی کردووە کە ئەمریکا درێژە بە هاوکارییەکانی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەدات.
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە درێژەی ئەو کۆبوونەوەدا ڕایگەیاندووە کە وڵاتەکەی پێشوازی لە بەردەوامی هاوکاری لە گەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرکردایەتی ئەمریکا لە پێناو لەناوبردنی شانە نوستووەکانی داعش دەکات./.