سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لە کاردانەوەی بەرامبەر بە شەهیدبوونی ژمارەیەک لە هێزەکانی حەشدی شەعبی جەختیکردەوە کە ئێمە لە ڕێگای دەرکردنی تیرۆریزم و هێزەکانی بێگانە لە خاکی عێراق بەردەوام دەبین.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هادی عامری لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئێمە پابەندی ئەو بەڵێنە دەبین بە خوێنی شەهیدەکانمان داوە.
ناوبراو وتی: تا بونیادنانی عێراقێکی ئازاد، سەربەخۆ، سەقامگیر و دەرکردنی تیرۆریزم و هێزەکانی بێگانە لە هەوڵەکانمان بەردەوام دەبین.
سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح وتی کە سەروەری نیشتمانی بە هەر تێچوویەک بێت مسۆگەر دەبێت.
لە هێرشێکی شەوی ڕابردووی گرووپی تیرۆریستی داعش بۆ سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای سەلاحەدین 11 کەس کوژران کە لە ناویاندا فەرماندەیەکی حەشد هەبووە./.