جام کوردی:
هه‌ندێک له ئێمه پاراستنی کۆشک و سه‌نته‌ره سیاسییه‌کان به ئه‌رکی کۆمه‌ڵێک له سه‌ربازه مه‌شق پێکراوه‌کان ده‌زانین، به‌ڵام ڕووسیا بۆ پاراستنی کۆشکی کرملێن هه‌نگاوی گه‌وره‌تری هه‌ڵگرتووه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئه‌م چه‌که ترسێنه‌ره له به‌رزترین ئاستدا به که‌ره‌سته و ئامرازی پێشکه‌وتوو ته‌یار کراوه که ده‌توانێت که‌متر له هه‌ر چرکه‌یه‌ک، مه‌ترسییه‌کان له ناو به‌رێت. ئه‌م چه‌که پێشکه‌وتووه به ناوی 9- uran ناسراوه و ده‌توانێت هه‌ر دوژمنێکی گه‌وره‌تر له خۆی له ناو ببات.
ئه‌م تانکه به سیسته‌مێکی هاویشتنی به‌هێز ته‌یار کراوه که له یه‌ک خوله‌کدا 350 تا 400 فیشه‌ک ئارسته‌ی ئامانجه‌کانی ده‌کات. ئه‌م چه‌که هه‌روه‌ها به موشه‌کی دژه تانکی 9- m120 ته‌یار کراوه و هێزێکی زۆری بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تانکه گه‌وره‌کان پێدراوه.
ئه‌م چه‌که پێشکه‌وتووه‌ی وڵاتی ڕووسیا هه‌روه‌ها به موشه‌کی جۆری زه‌وی بۆ ئاسمان ته‌یار کراوه که ده‌توانێت ئه‌و فڕۆکانه‌ش بکاته ئامانج که له به‌رزاییه‌کی که‌مدا ده‌فڕن. ئه‌م موشه‌کانه له چه‌شنه‌کانی s-lgla و ده‌توانن تا به‌رزایی 3 کیلۆمه‌تری زه‌وی ئامانجه‌کانیان بپێکن.