یەکێک لە گرووپەکانی خۆڕاگری عێراق ڕایگەیاندووە کە هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکەی ڕۆژی شەممە بۆ پایتەختی سعوودیە لە لایەن ئەم گرووپە و وەک تۆڵەی خوێنی شەهیدانی تەقینەوە تیرۆریستییەکانی بەغدا بووە.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گرووپی ناسراو بە “الوعد الحق” بەرەبەیانی یەک شەممە لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا بەرپرسیاریەتی هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکەی ڕۆژی شەممەی شاری ڕیازی خستە ئەستۆی خۆی.
هاوپەیمانی سعوودیە لە شەڕی یەمەن پاش نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی لە سەر ئاسمانی شاری ڕیاز کردووەتە ئامانج.
ئەڵبەت سعوودیە گرووپی ئەنسارووڵای یەمەنی بەو هێرشە تۆمەتبار کردووە./.