بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاندووە کە پێداگری لە پێویستیی ڕێکەوتنی نێوان هەر دوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی عێراق دەکەین.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میدیای حیزبی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەیەکی حیزبی بە ئامادەبوونی ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەکە، جەخت لە سەر ڕێکەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا کراوەتەوە و ئامانجەکەشی ئەوەیە کە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابین بکرێت و چاکسازیش لە سەرجەم دامەزراوەکاندا بەردەوام بێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە تا ئێستا دانوستانەکانی حکومەتی هەرێم و بەغدا سەبارەت بە ڕێکەوتنی نەوت لە بەرامبەر مووچە و بودجە بە ئامانج نەگەیشتووە./.