جام کوردی:
ژنێکی مه‌راکیشی وه‌ک سه‌رۆکی پارله‌مانی هۆڵه‌ندا هه‌ڵبژێردرا.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له ڕۆژنامه‌ی میسری الیوم السابع، خه‌دیجه عه‌ریب که نوێنه‌ری پارتی کرێکاران بووه له کۆی 134 ده‌نگ، 83 ده‌نگی له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا مسۆگه‌ر کرد.
عه‌ریب که له وڵاتی مه‌راکیش له دایکبووه و له گه‌نجێتیدا هاتووه‌ته هۆڵه‌ندا، ده‌بێته جێگره‌وه‌ی ئهنووشکا وان میلتنبۆرگ که به هۆی تێوه‌گلانی له پرسی ماده هۆشبه‌ره‌کان ده‌ستی له کار کێشایه‌وه، ئه‌م دۆسیه‌یه هه‌روه‌ها بوو به هۆی ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌ی وه‌زیری داد و چه‌ندین که‌سی دیکه.
له هه‌مان کاتدا، جیرت فیڵدیرز ئه‌ندام پارله‌مانی هۆڵه‌ندا، هه‌ڵبژاردنی عه‌ریب به ڕۆژێکی ڕه‌ش له مێژووی پارله‌مانی هۆڵه‌ندا ناو ده‌بات، له به‌ر ئه‌وه‌ی که هێشتا ناسنامه‌ی مه‌راکیشی خۆیی لا ماوه‌ته‌وه.
ناوبراو وتی: به باشی نازانم که که‌سێک به دوو ناسنامه‌وه ببێته سه‌رۆکی پارله‌مانی هۆڵه‌ندا.
له وڵاتی هۆڵه‌ندا 380 هه‌زار که‌سی به ڕه‌گه‌ز مه‌راکیشی ده‌ژین. ڕێژه‌ی دانیشتووانی وڵاتی هۆڵه‌ندا ده‌گاته 17 ملیۆن که‌س.