جام کوردی:
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا و ئه‌مریکا له سه‌ر ئه‌وه ڕێکه‌وتوون که دانوستانه‌کانی داهاتووی نێوان لایه‌نه‌کانی سوریا به بێ پێش مه‌رج و له سه‌ر هه‌مان به‌رنامه‌ی پێشوو به‌ڕێوه ببرێت.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جان کربی وتی: پاش وتووێژی تهلهفوونی نێوان باراک ئۆباما و ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر دوو وڵاتیش پێکه‌وه له ڕێگای ته‌له‌فوونه‌وه وت‌ووێژیان کردووه.
ناوبراو وتی: وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا و ڕووسیا له سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕێکه‌وتوون که دانوستانه‌کانی تایبه‌ت به سوریا له ژێر چاودێری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به به‌شداری لایه‌نه‌کانی ئه‌و وڵاته به بی هیچ پێش مه‌رجێک 25ی ئه‌م مانگه له سویسرا به‌ڕێوه بچێت.
کێری و لاوڕۆڤ هه‌روه‌ها ڕێکه‌وتوون که پێویسته پێش له دانوستانه‌کان هه‌نگاوی ئه‌رێنی بگیرێته به‌ر تا دانوستانه‌کان ده‌ره‌نجامی باشیان به‌دواوه بێت.
سوریا زیاتر له 5 ساڵه که به هۆی ئاماده‌بوونی گرووپه تیرۆریستییه‌کانی وه‌ک داعش و به‌ره‌ی نوسره تووشی شه‌ڕێکی ناوخۆیی بووه‌ته‌وه که له لایه‌ن وڵاتانی ڕۆژئاوا و عه‌ره‌بییه‌وه پاڵپشتی ده‌کرێن. چالاکی گرووپه تیرۆریستییه‌کان دژ به ده‌سه‌ڵاتی یاسایی سوریا تا ئێستا بووه‌ته هۆی کوژران و برینداربوونی ژماره‌یه‌کی زۆر و ئاواره‌بوونی ملیۆنان که‌سی دیکه له دانیشتووانی ئه‌و وڵاته.