وەزیری کشتووکاڵی عێراق ڕەزامەندیی لە سەر هەناردەی 5 هەزار تەن تەماتە بۆ وڵاتی سعوودیە دەربڕی.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد خەفادی ڕایگەیاند کە بە مەبەستی ساغکردنەوەی بەرهەمی ناوخۆ ڕەزامەندی لە سەر هەناردەکردنی 5 هەزار تەن تەماتە بۆ وڵاتی سعوودیە دراوە.
ناوبراو وتی کە هەناردەکردنەکەش تا 32 ڕۆژ بەردەوام دەبێت و لەو ماوەیەشدا دەتوانرێت 12 هەزار و 500 تەن هەناردە بکرێت.
پێشتریش مەهدی سەهر جبوری بریکاری وەزارەتی کشتووکاڵی عێراق ڕایگەیاندبوو کە 100 هەزار تەن بەرهەمی خۆرما هەناردەی وڵاتانی وەک چین، بەنگلادیش، تورکیا، هیندستان، میسر، سوریا، ئۆردن و ئیمارات دەکرێت، چاوەڕوانیش دەکرێت ئەو هەناردەیە تا 600 هەزار تەن بەرز ببێتەوە./.