جام کوردی:
سه‌رۆک کۆماری چین له سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران له به‌رواری 2ی ڕێبه‌ندان به یاوه‌ری شاندێکی باڵای سیاسی و ئابوری به سه‌ردانێکی دوو ڕۆژه ده‌گاته تارانی پایته‌ختی کۆماری ئیسلامی ئێران.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری ئێرنا، په‌ره‌پێدانی ئاستی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان دوو وڵات به تایبه‌ت له سه‌ر ئاستی ناوچه‌که و جیهان و هه‌روه‌ها به‌رفراوانتربوونی هاوکارییه هاوبه‌شه‌کان له بواره‌کانی سیاسی، ئابوری، بازرگانی و فه‌رهه‌نگی نێوان تاران و په‌کین له ڕیزی ئامانجه‌کانی دیدار و چاوپێکه‌وتنه‌کانی شی جین پینگ له ئێران ده‌بێت.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته له‌م سه‌ردانه‌دا به‌ده‌ر له وتووێژی نێوان هه‌ر دوو سه‌رۆک کۆمار، چه‌ندین ڕێکه‌وتنی نێوانیان له بواره‌کانی سیاسی، ئابوری و فه‌رهه‌نگی واژۆی له سه‌ر ده‌کرێت.
ئه‌م سه‌ردانه له وه‌ڵامی سه‌ردانه‌که‌ی ساڵی ڕابردووی سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێرانه بۆ وڵاتی چین و پاش 14 ساڵ له سه‌ردانی سه‌رۆکی پێشووتری وڵاتی چین (جیانگ زه‌مین) بۆ تاران ئه‌نجام ده‌درێت.
له‌م سه‌ردانه‌دا شاندێکی باڵا به یاوه‌ری سه‌رۆک کۆماری چین ده‌گه‌نه تاران که به پێی زانیارییه‌کان له سێ جێگری سه‌رۆک وه‌زیران، 6 وه‌زیر و چه‌ندین گه‌وره بازرگانان و میدیاکاری ئه‌و وڵاته پێک دێت.