جام کوردی:
” ته‌د ئار. برۆمۆند ” له یاداشتێکدا له دامه‌زراوه‌ی هریتیج ده‌نووسێت: سه‌رکه‌وتن له ژیاندا ئه‌وه نییه که وه‌ڵامه‌کان بزانن، سه‌رکه‌وتن ئه‌وه‌یه که پرسیاری گرنگتان هه‌بێت. من له کۆتایی ساڵی 2014 سێ پرسیارم سه‌باره‌ت به ساڵی 2015 هه‌بوو که پێم وابوو له‌م ساڵه‌دا ڕوو ده‌دات. وتارنووسانی نێو ڕۆژنامه‌کان به ده‌گمه‌ن به‌رپرسایه‌تی ئیش و کاره‌کانیان له ئه‌ستۆ ده‌گرن. لێره‌دا پرسیاره‌کانم له ساڵی 2015 و پرسیاره نوێکان بۆ ئه‌مساڵیش ده‌خه‌مه‌ڕوو.
یه‌که‌م پرسیاری ساڵی ڕابردووی من ئه‌وه بوو که ئایا وه‌به‌رهێنانی هه‌رزانی نرخی نه‌وتی عه‌ره‌بستان ده‌توانێت ده‌رهێنانی نه‌وتی ئه‌مریکا له ناو به‌رێت. ئاماره بڵاوکراوه‌کان پیشان ده‌ده‌ن که تا مانگی ژووئه‌ن ئه‌مریکا ڕۆژانه دوو ملیۆن و 800 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی زیاتری له عه‌ره‌بستان هاورده کردووه. دابه‌زینی نرخی نه‌وت وای کردووه که هه‌ندێک له وه‌به‌رهێنه‌ران له بازاڕی نه‌وت بکشێنه‌وه، به‌ڵام ئه‌وانی له ناو نه‌بردووه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر وه‌به‌رهێنان له‌مه‌ش زیاتر که‌م ببێته‌وه، ئێوه ناتوانن ڕێگری له خه‌سار و زیانه‌کان بکه‌ن. ده‌مه‌وێت ئه‌مه به سه‌رکه‌وتنێک بۆ ئه‌مریکا بزانم.
پرسیاری دووه‌می من ئه‌وه بوو که ئایا توندووتیژییه‌کانی گرووپه تیرۆریستییه‌کان له سوریا ده‌بێته هۆی بێگانه‌بوونی تیرۆریستانی بیانی له ئه‌ورووپا، وه‌ک چۆن له ئه‌فغانستان ئه‌مه ڕووی دا. تا ئێستا هێماکان به ته‌واوی ئاماژه به‌م ڕووداوه ناده‌ن. خواستی گرووپی تیرۆریستی داعش سه‌باره‌ت به بوونی به ده‌وڵه‌ت، نیگه‌رانی زۆری به من به‌خشیوه که زیاتر له‌وه‌ی که پێش بینی ده‌کرێت له ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه.
کۆتا پرسیاری من ئه‌وه بوو که ئایا وڵاتانی جیهان که‌ڵک له یه‌که‌مایه‌تییه‌کانی باراک ئۆباما وه‌رده‌گرن. ئه‌مه‌ش وه‌ڵامێکی ئه‌رێنی گه‌وره‌یه، له ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی ئێران تا یه‌کێتی ته‌کتیکی نێوانمان له گه‌ڵ ڕووسیا دژ به داعش.
له ساڵی 2016، پرسیاره ئاشکرا و ڕوونه‌کان سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌یه که کێ براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌بێت، که‌متر له ده که‌س ڕه‌نگه ببنه سه‌رۆکی داهاتوو و ئه‌مه‌ش هه‌مان بابه‌ته که ڕۆژانه بیری لێ ده‌که‌ینه‌وه.
ئێمه له جێی ئه‌وه، ڕه‌نگه بیر له ئابوری جیهانی بکه‌ینه‌وه. قه‌یرانه‌کانی ئابوری کاتێک ده‌ست پێ ده‌که‌ن که به بۆچوونی هه‌مووان بارودۆخه‌که له باشیدایه. ئابوری ئه‌مریکا به دژواری به‌ره‌و گه‌شه‌سه‌ندن ده‌ڕوات و ئه‌م ڕه‌وته‌ش سێهه‌م گه‌شه‌ی کورت ماوه‌ی مێژووی پاش شه‌ڕی جیهانی ده‌بێت، ئه‌م گه‌شه‌یه دره‌نگ یان زوو کۆتایی دێت.
له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بارودۆخه‌که ناله‌بارتر وێنا ده‌کرێت. قه‌یرانی یۆرۆ هێشتا کۆتایی نه‌هاتووه، وڵاتانی برێکس که له به‌رازیل، ڕووسیا، هیندستان، چین و ئه‌فریقای باشوور پێکهاتوون له بارودۆخێکی ناسه‌قامگیردان و ڕێژه‌ی پاشه‌که‌وته ده‌ره‌کییه‌کانی نایجڕیا ئه‌وه‌نده دابه‌زیوه که کارته‌کانی ATMی ئه‌م وڵاته له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته ئیش ناکات. له هه‌ل و مه‌رجێکدا که ئه‌مریکا ڕێژه‌ی سوودی بانکیی به‌رز کردووه‌ته‌وه، ئه‌م بازاڕانه ڕاکێشی که‌متریان ده‌بێت. پرسیاری من ئه‌وه‌یه، ئه‌م بابه‌ته چۆن له ساڵی 2016 ڕۆڵ ده‌گێڕێت؟
من له‌م بابه‌ته نیگه‌رانم که له بازاڕه تازه سه‌رهه‌ڵداوه‌کان، قه‌یرانێک ڕوو ده‌دات. ئه‌م جیهانه به گشتی و چین به تایبه‌تی له ماوه‌ی ده ساڵی ڕابردوو زیاترین گه‌شه‌ی ئابوری جیهانیان له ئه‌ستۆ بووه، به‌ڵام ئه‌م وڵاتانه به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی کاڵاکان و به‌کارهێنانی پاره له بواره‌کانی دیکه‌دا که قازانجیان نه‌بووه ئه‌م کاره‌یان کردووه. ئه‌ڵبه‌ت ته‌واوی گه‌شه‌ی ئابوری ئه‌م وڵاتانه ئه‌وه‌نده‌ش ته‌زویر نه‌بووه، به‌ڵام گه‌نده‌ڵییه‌که له ئاستێکدایه که بتوانێت سیسته‌می ئابوری جیهانی جارێکی دیکه ڕووبه‌ڕووی داڕمان بکاته‌وه.
پرسیاره‌کانی دیکه‌ی من سه‌باره‌ت به ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته. بۆچوونی زۆرینه ئه‌وه‌یه که ئێمه له پرۆسه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش پێویستمان به هاوکاری ڕووسیا هه‌یه. ئه‌مه‌ش نموونه‌یه‌ک له تواناکانی ڤلادیمیر پوتینه که خۆی وه‌ک هاوپه‌یمانێکی ڕۆژئاوا پیشان بدات، ناوبراو ئه‌م کاره‌ی پاش 11ی سپتمبێر کردووه.
پرسیاری کۆتایی من ئه‌وه‌یه که ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی له گه‌ڵ ئێران هه‌یه، ئێرانییه‌کان ده‌توانن پێش کۆتایی ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی باراک ئۆباما ده‌سکه‌وتی زیاتریان هه‌بێت، هه‌رچه‌نده ماوه‌ی جێبه‌جێ کردنی ئه‌م ڕێکه‌وتنه درێژه‌ی هه‌بێت، ده‌سخستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ڕێکه‌وتنه‌که بۆ ئێران دژوارتر ده‌بێت. من گومانم هه‌یه که ئێران تێڕوانینی خۆی بگۆڕێت. ئه‌گه‌ر ئه‌مساڵ بمانه‌وێت جارێکی دیکه ڕۆناڵد ڕه‌یگان وه‌بیری خۆمان بێنینه‌وه، پێویسته ئه‌مه‌ش له به‌رچاو بگرین که گرێبه‌سته‌کان به پێی تاقیکردنه‌وه‌ی ڕاستییه‌کان بێت نه‌ک به ته‌نیا متمانه و ئه‌مه‌ش ده‌توانێت له ساڵی 2016 به باشی ببینرێت.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی ئابوری ئێرانی
وه‌رگێڕان: جام کوردی