پاش ئەوەی کە سەرۆک کۆماری تورکیا هەڕەشەی ئەوەیکرد کە ئەگەری هێرشی سەر پەکەکە لە شەنگال لە ئارادایە، ئەندامێکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕایگەیاند کە پارتی کرێکارانی تورکیا بەرپرسی ئەو هێرشانەیە.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی بغداد الیوم، ڕێبین سەلام لە وەڵامی هەڕەشەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ ئەگەری هێرشی سەر شەنگال وتی کە بە پێی یاسا، پاراستنی دەسەڵات و سەروەری عێراق لە ئەستۆی حکومەتی ناوەندییە.
ناوبراو وتی: بە توندی دەستێوەردانی سەربازی دەرەکی ڕەتدەکەینەوە بەڵام پەکەکەش ڕەوایەتی بەو دەستێوەردان و هێرشانە دەدات.
وتیشی کە ڕێکەوتنی شەنگال لە نێوان هەولێر و بەغدا بە هۆی هەندێک دەستێوەردان و دژایەتییەوە جێبەجێ نەکراوە.
پاش لێدوانەکانی هەینی ئەردۆغان، فڕۆکە شەڕەکەرەکانی تورکیا چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستانیان بۆردومان کرد./.