جام کوردی:
وه‌زیری هه‌ره‌وه‌زی، کار و ئاسایشی کۆمه‌ڵایه‌تی ئێران وتی: گه‌شه‌پێدانی که‌رتی گه‌شتیاری، پیشه‌سازی ده‌ستی و ict گونده‌کان به ئامانجی پێکهێنانی زنجیره‌یه‌کی یه‌کگرتوو له‌م بوارانه‌دا به یه‌که‌مایه‌تی وه‌زاره‌ته‌که داده‌نرێت.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری ئێرنا، عه‌لی ڕه‌بیعی له ڕێ و ڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی یه‌که‌م پێشانگای سه‌رتاسه‌ری گه‌شتیاری، هوتێلداری و پیشه‌سازییه هاوپه‌یوه‌نده‌کان که له دوورگه‌ی قشم به‌ڕێوه‌چوو، وتی: حه‌ز و خواستی جیهانی به‌ره‌و گه‌شتیاری پۆست مۆدێڕن ده‌ڕوات و جێبه‌جێ کردنی ئه‌م سیاسه‌تانه‌ش ده‌توانێت له هه‌ل و مه‌رجی پاش گه‌مارۆکان ببێته هۆی هاتنی ژماره‌یه‌کی زۆری گه‌شتیار بۆ ئێران.
ناوبراو به ئاماژه به‌وه‌ی که ئێران ده‌وڵه‌مه‌ند به ڕاکێشیگه‌لی گه‌شتیارییه، وتی: ژێرخانی ئه‌م گه‌شتیارییه‌ش، کلتوری خۆجێی، خانووه‌کانی گونده‌کان و په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تییه که ده‌توانێت ببێته هۆی گه‌شه‌سه‌ندنی که‌رتی گه‌شتیاری ئێران.
ڕه‌بیعی له درێژه‌دا ڕایگه‌یاند: بۆ نموونه له گوندی ” برکه خلف ” له قشم چه‌شنێک له خانوو بوونی هه‌یه که به نموونه‌یه‌کی به‌رچاوی ئه‌م گه‌شتیارییه داده‌نرێت و بۆ داهاتووی ئه‌م که‌رته‌ش پێویسته که‌ڵکی لێ وه‌ربگیردرێت.
ناوبراو وتی: له ئێستادا ئێران قۆناغی هوتێلداری کۆنی تێپه‌ڕاندووه و پێویسته به‌ره‌و زنجیره چالاکییه‌کانی گه‌شتیاری خۆجێی و خۆماڵی هه‌نگاو بنێین تا له قۆناغی پاش گه‌مارۆکان، زۆرترین که‌ڵک له تواناکانی خۆمان وه‌ربگرین.
ڕه‌بیعی جه‌ختی کرده‌وه: پێویسته ڕاکێشیگه‌لی گه‌شتیاری وڵات پێکه‌وه گرێ بده‌ین و ئه‌م تێڕوانینه‌ش پێویسته له بانگه‌شه‌ی سه‌ره‌تایی ده‌ست پێ بکات و قۆناغه‌کانی فێرکاری چالاکوانانی ئه‌م که‌رته و گه‌شه‌پێدانی توانا خۆجێییه‌کان و پیشه‌سازی ده‌ستی له خۆ بگرێت.
وه‌زیری هه‌ره‌وه‌زی، کار و ئاسایشی کۆمه‌ڵایه‌تی وتی: ئه‌م وه‌زاره‌تخانه‌یه هاوڕێ له گه‌ڵ ڕێکخراوی که‌له‌پوری فه‌رهه‌نگی، پیشه‌سازی ده‌ستی و گه‌شتیاری به پێی ڕاکێشیگه‌لی ناوچه‌یی، هه‌وڵی مسۆگه‌ربوونی ئامانجه ئاماژه‌پێکراوه‌کان ده‌دات و به به‌ڕێوه‌بردنی خوله‌کانی ته‌کنیکی و پیشه‌یی له بواری دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی کار و پێدانی پێداویستییه‌کانی به‌شی هه‌ره‌وه‌زی به‌م ئامانجه بگات.
ڕه‌بیعی ڕایگه‌یاند: بێ گومان له ڕوانگه‌ی وه‌زاره‌ته‌که‌مانه‌وه له سه‌رجه‌م بواره‌کاندا پێویستمان به پیشه‌سازی گه‌شتیاری و ده‌ستی هه‌یه و پێویسته په‌ره‌یان پێ بدرێت.
ناوبراو له درێژه‌دا وتی: له ئێستادا گه‌شه‌سه‌ندن به مانای باشتربوونی ڕه‌وشی ژیانی گوندنشینان و ناوچه بچوکه‌کان، کۆمه‌ڵگا و گه‌شه‌ی پیشه‌سازی گه‌شتیارییه که ده‌توانێت ببێته هۆی گه‌شه‌سه‌ندنی ناوچه گوندنشینه‌کان.
وه‌زیری هه‌ره‌وه‌زی، کار و ئاسایشی کۆمه‌ڵایه‌تی به ئاماژه به ده‌سکه‌وته‌کانی کابینه‌ی چاره‌سه‌ر و هیوا له بواره جیاجیاکان به تایبه‌ت سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی له ڕۆژانی داهاتوودا وتی: کابینه‌ی یانزه‌یه‌م ده‌سکه‌وتی هه‌ره زۆری تۆمار کردووه و له بێده‌نگیدا درێژه به پلان و به‌رنامه‌کانی ده‌دات.
ناوبراو له درێژه‌دا وتی: ئه‌م کابینه‌یه پیشانی داوه که ده‌توانین له ژێر سێبه‌ری ڕێنماییه به‌نرخه‌کانی ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، گه‌وره‌یی و سه‌ربڵێندی وڵات به جیهانیان بناسێنین و هاوکات له گه‌ڵ سوڕانه‌وه‌ی سانتریفوژه‌کان، سوڕانه‌وه‌ی پیشه‌سازییه‌کانی دیکه‌ش به تایبه‌ت پیشه‌سازی گه‌شتیاری به چاو ببینین.
ڕه‌بیعی به ئاماژه به‌وه‌ی که گه‌ل به باشی له‌م ده‌سکه‌وتانه تێده‌گه‌ن، ڕایگه‌یاند: ساڵانی ئه‌سته‌م و دژواری هه‌ڵئاوسان و قه‌یرانی ئابوری تێپه‌ڕبووه و گه‌یشتووینه‌ته ئاستێکی سه‌قامگیر و هه‌مووان هیوا و بڕوامان هه‌یه که داهاتوویه‌کی ڕوونمان له پێشدایه.
یه‌که‌م پێشانگای سه‌رتاسه‌ری گه‌شتیاری، هوتێلداری و پیشه‌سازییه هاوپه‌یوه‌نده‌کان له دوورگه‌ی قشم به ئاماده‌بوونی مه‌سعود سوڵتانی فه‌ڕ جێگری سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆکی ڕێکخراوی که‌له‌پوری فه‌رهه‌نگی، پیشه‌سازی ده‌ستی و گه‌شتیاری ده‌ستی به کاره‌کانی کرد و تا 27ی به‌فرانبار به‌رده‌وام ده‌بێت.