جام کوردی:
دوژمنایه‌تی نێوان عه‌ره‌بستان و ئێران سه‌باره‌ت به له‌سێداره‌دانی که‌سایه‌تی ئایینی شێعه، بۆچوونی وای هێناوه‌ته ئاراوه که ئاڵۆزییه‌کانی نێوان سوننه و شێعه زیاتر ده‌کات. شاره‌زایانی کاروباری ناوچه‌که ده‌زانن که 46 که‌سی دیکه که له سێداره دران، سوننه و تاوانبار به هاوکاری له گه‌ڵ تیرۆریستان بوون.
خوێندنه‌وه‌یه‌ک هاوپه‌یوه‌ند له گه‌ڵ ئه‌م دۆخه‌دا هه‌یه که له سێداره‌دانی شێخ نه‌مر که‌متر په‌یوه‌ندی به شێعه‌کانه‌وه هه‌بووه و زیاتر ئاکامی تووڕه‌بوونی ناوخۆییه سه‌باره‌ت به مردنی ئه‌و که‌سه سوننه مه‌زهه‌بانه‌ی که له سه‌دا 85ی حه‌شیمه‌تی وڵات پێک دێنن. ئه‌م پاشایه‌تییه به شێوازێکی که‌م وێنه له ماوه‌ی 90 ساڵی پێکهێنانی، نیگه‌رانی کێشه ناوخۆییه‌کانه. ئایا عه‌ره‌بستان له ئێستادا نیگه‌رانی نائارامییه‌کانی زیاتره له ناو خه‌ڵکدا؟
به‌ده‌ر له کۆریای باکور و نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستانی نوێی به‌ریتانیا، دامه‌زراوه‌ی وا نییه که به تارمایی بنه‌ماڵه‌ی پاشایه‌تی عه‌ره‌بستان ببینرێت. له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوو بۆ یه‌که‌م جار له سه‌رده‌می مه‌لیک سه‌لمانی ته‌مه‌ن 80 ساڵه، ئه‌م وڵاته ڕووبه‌ڕووی کێشه‌ی مه‌ترسیدار بووه‌ته‌وه.
سه‌لمان که 23ی ژانۆیه‌ی ساڵی ڕابردوو پاش کۆچی دوایی مه‌لیک عه‌بدووڵا گه‌یشته کورسی ده‌سه‌ڵات، زیاتر وه‌ک سه‌رپه‌رشتیارێک ده‌بینرێت، له ماوه‌ی چه‌ند مانگدا جێگری پاشای گۆڕی و برازای خۆی، محه‌ممه‌د بن نایف وه‌زیری ناوخۆی هه‌ڵبژارد که که‌سێکی خاوه‌ن ئه‌زموونه، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش سه‌لمان ده‌سه‌ڵاتی جێگری نوێی دابه‌زاندووه.
براوه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م دۆخه، کوڕه گه‌نجه‌که‌ی شا، واته محه‌ممه‌د بن سه‌لمانی وه‌زیری به‌رگرییه که وه‌ک جێگری دووه‌می پاشا هه‌ڵبژێردراوه. ئه‌م شازاده‌یه سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێی ئابوری و کاروباری گه‌شه‌پێدانه که ده‌سه‌ڵاتی زۆری له وه‌زاره‌تی ئابوری وه‌رگرتووه و کۆنتڕۆڵی کۆمپانیای حکومی نه‌وتی ئارامکۆی له ئه‌ستۆیه.
سه‌باره‌ت به که‌م ئه‌زموونی محه‌ممه‌د بن سه‌لمان که له سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی 30ی ژیانیدایه، پرسیاری زۆر له ئارادایه. کرداره‌کانی ناوبراو گومانه‌کانی زیاتر کردووه. ناوبراو ڕۆڵی سه‌ره‌کیی له هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی دژ به یه‌مه‌ندا هه‌بووه. ئه‌و شه‌ڕه‌ی که حه‌وسییه‌کانی لایه‌نگری ئێران کۆتای‌یان به ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی سه‌ر به عه‌ره‌بستان هێنا، له ماوه‌ی 9 مانگ بۆردومان، یه‌مه‌ن ڕووخاوه و به هه‌زاران که‌س کوژراون و هه‌زارانی دیکه‌ش برینداری ئه‌و شه‌ڕه‌ن.
هه‌روه‌ها هه‌ندێک ڕاپۆرت که له جیهانی عه‌ره‌بدا زۆر ئاماژه‌ی پێ ده‌درێت، داخستنی شه‌قامێک بووه به هۆی تێپه‌ڕبوونی کاروانی پاسه‌وانه‌کان و هاوڕێیانی محه‌ممه‌د بن سه‌لمان له مینا و به هۆی ئه‌مه‌شه‌وه ڕووداوه‌که‌ی مه‌شعه‌ری مینا زیاتر له دوو هه‌زار موسڵمانی کرده قوربانی. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌م شازاده‌یه تاوانێکی نه‌بووبێت، یان داخستنی ئه‌و شه‌قامه هۆکاری ڕوودانی کاره‌ساته‌که نه‌بێت، ئه‌و ده‌نگۆیانه که بڵاو ده‌بنه‌وه، خه‌ساری زۆر به شه‌رعییه‌تی بنه‌ماڵه‌ی پاشایه‌تی ده‌گه‌ێنن.
کاردانه‌وه‌ی سه‌عوودییه‌کان به‌رامبه‌ر به دابه‌زینی نرخی نه‌وت له ساڵی 2015 به‌رده‌وام لێکدانه‌وه‌ی له سه‌ر ده‌کرێت. خۆڕاگری کۆمپانیای ئارامکۆ له دابه‌زاندنی ڕێژه‌ی وه‌به‌رهێنان بووه‌ته هۆی کورتهێنانی بودجه و به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی بێکاران به تایبه‌ت له نێوان چینی گه‌نجدا. شازاده‌ی گه‌نج بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کێشه‌ی بودجه داوای ڕاوێژی کرد. به‌و ڕاوێژه‌ی که له گه‌ڵ کۆمپانیای مه‌ک کینزی کرا، ناوبراو یاسای باجی جێبه‌جێ کرد و نرخه‌کانی ئاو، کاره‌با و به‌نزین به‌رز کرایه‌وه، به‌ڵام هیچ له‌م ڕێکارانه نه‌بوون به هۆکاری ئه‌وه‌ی که عه‌ره‌بستان سه‌باره‌ت به به‌هاری عه‌ره‌بی ساڵی 2011 نیگه‌رانییه‌کانی بڕه‌وێته‌وه.
له کاتێکدا که له سێداره‌دانه‌کانی به کۆمه‌ڵی ئه‌م ماوه‌یه، گه‌وره‌ترین له سێداره‌دانه‌کانی پاش ده‌یه‌ی 1980ی ئه‌و وڵاته‌یه، ڕێژه‌ی سزای له سێداره‌دان ڕووی له زیادبوون کردووه. له ساڵه‌کانی ڕابردوو ماده هۆشبه‌ره‌کان وه‌ک سه‌ره‌کیترین هۆکاری سزای له سێداره‌دان که‌م بووه‌ته‌وه. به له سێداره‌دانی ئه‌م 47 که‌سه به تاوانی کرده‌وه‌ی تیرۆریستی، بارودۆخی ئاماری له ساڵی 2016 تووشی گۆڕانکاری ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر ئامانجی له سێداره‌دانه‌کان سه‌رکووت کردنی ناکۆکییه‌کان بووه، به ته‌واوی سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه. پاش له سێداره‌دانی شێخ نه‌مر ئاڵۆزییه‌کان له ناوچه‌ی شێعه‌نشینی قه‌تیف که بیره نه‌وتییه‌کانی تێدایه ڕووی له زیادبوون کردووه. هه‌ندێک ڕاپۆرت ئاماژه به سووتاندنی پاسی کۆمپانیای ئارامکۆ ده‌ده‌ن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ته‌نانه‌ت له‌م دۆخه‌ی ئێستادا، ئه‌سته‌مه بوترێت که عه‌ره‌بستان به‌ستێنی شۆڕشی تێدایه، ئه‌م وڵاته به‌رده‌وام وه‌ک وڵاتێکی چه‌وسێنه‌ر و سه‌رکووتکه‌ر داده‌نرێت، ته‌نانه‌ت به‌م هه‌ل و مهرجهشهوه دانیشتووانه‌که‌ی یه‌کێک له ده‌وڵه‌مه‌ندترین خه‌ڵکانی جیهانن.
گومان له‌وه‌دا نییه که پاشای نوێ و کوڕه‌که‌ی ڕووبه‌ڕووی کێشه و گرفتی زۆری ناوخۆیی بوونه‌ته‌وه که ڕابردووان تووشی وه‌ها دۆخێک نه‌بوون.
سه‌رچاوه: بلۆمبرگ وی‌و
وه‌رگێڕان: جام کوردی