وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هیوای خواست کە جۆبایدن سەرۆک کۆماری نوێی ئەمریکا بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران بگەڕێتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هایکۆ ماس بە ئاماژە بە خواستی گەڕانەوەی سەرۆک کۆماری نوێی ئەمریکا بۆ ڕێکەوتنە نێودەوڵەتییەکان وتی: ئاماژەکان پیشاندەری ئەوەن کە ئەمریکا دەیەوێت پێگەی خۆی بە دەست بێنێتەوە، ئەڵبەت نە بە هەڕەشە و شەڕ بەڵکوو بە دانوستان و وتووێژ.
ناوبراو وتی کە چاوەڕوان دەکەین سەرۆک کۆماری نوێی ئەمریکا بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی بگەڕێتەوە، ئەمەش ئەو پەیامانەیە کە بە دەستمان دەگات.