بەپێی ڕاپۆتی جام کوردی، کورتە فیلمی “چاوپێکەوتن” لە دەرهێنانی ئازادە مووسەوی لە سیهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتەفیلمی “فلیکر” لە وڵاتی ئۆستراڵیا وەرگیرا.
ئەم فێستیڤاڵە یەکێک لە گرینگترین فێستیڤڵەکانی کورتە فیلمە لە ئۆستراڵیا و لە لایەن ئاکادیمی ئۆسکار و بەفتاوە متمانەی پێدراوە.
بەرهەمەکەی ئازادە مووسەوی بە نوێنەرایەتی لە سینەمای ئێران لە فێستیڤاڵەکە نمایش دەکرێت و چیرۆکی فیلمەکە بەسەرهاتی ژنێک و منداڵەکەیەتی کە خۆی بۆ دیدەنی هاوسەرەکەی لە زیندان ئامادە دەکات.
سیهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتەفیلمی “فلیکر” 22 تا 31ی جانیڤێری لە وڵاتی ئۆستراڵیا بەڕێوەدەچێت.
کۆتایی/.