سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد کە هەفتەی داهاتوو شاندێک بۆ دانوستان لە سەر کێشە و ناکۆکییەکان لە گەڵ حکومەتی ناوەندی عێراق سەردانی بەغدا دەکات.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەسرور بارزانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر بە ئاماژە بە کۆبوونەوەی لە گەڵ کۆنسووڵ و نوێنەری وڵاتانی بیانی لە هەرێمی کوردستان، وتی کە هەفتەی داهاتوو شاندێک لە هەرێمی کوردستانەوە سەردانی بەغدا دەکات.
ناوبراو هەروەها پاڵپشتی خۆیی بۆ هەوڵی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق لە 10 ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ دەربڕی.